دانرانی خاڵی سەربازیی تازەی ئەمریکا لەسەر سنووری سووریاو عێراق
تشرینی یهکهم 24, 2025 19:12 Asia/Tehran
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هێزە هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، دەستیان کردووە بە دانانی خاڵێکی سەربازیی تازە لەسەر سنووری سووریا-عێراق-ئوردون.
ئەو خاڵە سەربازییە تازەیە لە دەرەوەی ناوچەی ٥٥ کیلۆمەتری سنوری سووریا-عێراق- ئوردون، و لە نزیک جووتسایدی بەغدا-دیمەشق هەڵکەوتووە. هێزە ئەمریکییەکان چەندین ساڵە کە لە پێگەی "تەنف" و لەباکوری رۆژهەڵاتی سووریا لە ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک، خاکی سووریایان داگیرکردووە.