سەرکەوتن بەسەر دەماوەنددا
تهمووز 22, 2021 09:12 Asia/Tehran
«نوقسانی بەرتەسکی نییە، ڕەنگ دانەوەی خواست و ورەیە»
«یونس فەیزی» لە تەمەنی پێنج ساڵاندا لە بەر ئەو مینگەلەی لە سەردەمی شەڕی داسەپاو بەجێ مابوون ھەردووک لاقی لە دەست دەدا، کەچی لە تەواوی ئەم ساڵانەدا کە ئێستاکە پیاوێکی پێ گەییوو ئازایە قەت «ڤیلچێر»ی بەکار نەھێناوە. ھەر لە ھەمان سەرەتای منداڵییەوە بۆخۆی و بەدەستی خۆی تەواوی کارەکانی ئەنجام داوە.
«یونس» لە بوارە وەرزشییەکانی کێش ھەڵگرتن، مەلەو بەلەمەوانی میدالیای بردووەتەوەو لە ئێستاش دا توانیویەتی بەو دەستانەی بەسەر دوندی «دەماوەند»دا سەرکەوێت.