خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز - سوورەی یونس
هەموو ڕۆژێک بە خوێندنەوەی سوورەیەک لە قورئانی پیرۆز لەگەڵ وەرگێرانی بە زمانی کوردی.
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان (به ناوی ئه‌و خوایه‌ی كانگای ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌ییه).
الر ۚ تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ الْحَكِيمِ(1)
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده، ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رمانانه‌ی (له‌م سووره‌ته‌دا هه‌یه) چه‌ند ئایه‌ت و فه‌رمانێکی ئه‌و قورئانه‌پڕ له‌دانایی یه‌یه.
أَكَانَ لِلنَّاسِ عَجَبًا أَنْ أَوْحَيْنَا إِلَىٰ رَجُلٍ مِّنْهُمْ أَنْ أَنذِرِ النَّاسَ وَبَشِّرِ الَّذِينَ آمَنُوا أَنَّ لَهُمْ قَدَمَ صِدْقٍ عِندَ رَبِّهِمْ ۗ قَالَ الْكَافِرُونَ إِنَّ هَٰذَا لَسَاحِرٌ مُّبِينٌ(2)
ئایا چ سه‌ر سوڕمانێکی بۆ خه‌ڵکی تێدایه‌که‌وه‌حی و نیگامان نارد بۆ پیاوێک له‌خۆیان که: خه‌ڵکی‌بێدار بکه‌ره‌وه‌و دایان بچڵه‌کێنه (تا خواناس و خواپه‌ره‌ست بن) و مژده‌بده‌به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌که‌بێگومان پله‌و پایه‌ی به‌رزو بڵندیان بۆ هه‌یه‌لای په‌روه‌ردگاریان وتیان: به‌ڕاستی ئه‌م (محمد ناوه) جادووگه‌رێکی ئاشکرایه.
إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ ۖ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ ۖ مَا مِن شَفِيعٍ إِلَّا مِن بَعْدِ إِذْنِهِ ۚ ذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ ۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ(3)
به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری ئێوه (الله) یه، ئه‌و زاته‌یه که‌ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌شه‌ش ڕۆژدا دروست کردووه، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستا (ئه‌ڵبه‌ته‌چۆنێتی وه‌ستان و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و گه‌لێ شتی له‌و بابه‌تانه له‌ڕاده‌ی بۆچوونی ئێمه به‌ده‌ره، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له‌پێشه‌وا مالیک و ئه‌حمه‌د پرسیووه، له‌وه‌ڵامدا وتوویانه: وه‌ستانه‌که حه‌قیقه‌تی هه‌یه، چۆنیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه، پرسیار کردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه)، هه‌ر خۆیشی پلانی هه‌موو شتێک دائه‌نێت و هه‌موو شتێک ڕێک ئه‌خات، هیچ که‌س نیه شه‌فاعه‌تخواز و تکا کار بێت، مه‌گه‌ر دوای مۆڵه‌تی ئه‌و زاته، ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگارتانه، که‌وابوو بیپه‌رستن، جا ئایا بۆچی یاده‌وه‌ری وه‌رناگرن و بیر ناکه‌نه‌وه؟!.
إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا ۖ وَعْدَ اللَّهِ حَقًّا ۚ إِنَّهُ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ لِيَجْزِيَ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ بِالْقِسْطِ ۚ وَالَّذِينَ كَفَرُوا لَهُمْ شَرَابٌ مِّنْ حَمِيمٍ وَعَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْفُرُونَ(4)
گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌مووتان بۆ لای ئه‌و زاته‌یه، به‌ڵێنی خوا هه‌میشه ڕاسته‌و دروسته‌و نه‌گۆڕه، به‌ڕاستی خۆی سه‌ره‌تا دروست کراوان به‌دی ده‌هێنێت و دوایش وه‌ک خۆیان لێده‌کاته‌وه (تا له‌قیامه‌تدا) ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌به‌دادپه‌روه‌ری پاداشتیان بداته‌وه، ئه‌وانه‌ش که‌بێ باوه‌ڕ بوون خواردنه‌وه‌ی له‌کوڵ و سزای به‌ئێش و ئازاریان بۆ ئاماده‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌باوه‌ڕیان پێ نه‌ئه‌کرد.
هُوَ الَّذِي جَعَلَ الشَّمْسَ ضِيَاءً وَالْقَمَرَ نُورًا وَقَدَّرَهُ مَنَازِلَ لِتَعْلَمُوا عَدَدَ السِّنِينَ وَالْحِسَابَ ۚ مَا خَلَقَ اللَّهُ ذَٰلِكَ إِلَّا بِالْحَقِّ ۚ يُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ(5)
خوا ئه‌و زاته‌یه‌که‌خۆری کردووه‌به‌سه‌رچاوه‌ی تیشک و ڕووناکیه‌کی پرشنگدار، مانگیشی کردووه به‌سه‌رچاوه‌ی ڕووناکی، چه‌نده‌ها جێگه‌ی هه‌ڵهاتن و ئاوابوونیشی بۆ دیاری کردووه (جگه له‌وه‌ی هه‌رشه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک خۆی ده‌نوێنێت) تا بزانن و بیکه‌نه بنه‌مای ساڵژمێری و حساب ڕاگرتن، خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی به‌بێ مه‌به‌ست دروست نه‌کردووه، به‌ڵکو هه‌مووی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی به‌دیهێناوه، به‌و شێوه‌یه‌ئه‌و زاته ئایه‌ت و به‌ڵگه‌و موعجیزه‌کانی ڕوون ده‌کاته‌وه بۆ که‌سانێک که‌بیانزانن و تێی بگه‌ن.