گۆڕدرانی سەرۆک شارەوانییەکانى چەمچەماڵ و شۆڕش
کانونی یه‌که‌م 16, 2025 22:33 Asia/Tehran
لەسەر فەرمانى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ سەرۆک شارەوانییەکانى چەمچەماڵ و شۆڕش گۆڕدران.
بە گوێرەى دوو فەرمانى جیاوازی دەرکراو لەلایەن بەڕێوەبەرى گشتی شارەوانییەکانی سلێمانییەوە، ئارام نەجات فه‌یزوڵا سەرۆکی شارەوانی چەمچەماڵ لە پۆستەکەى بەخشرا و عه‌لی ڕەئوف نورى لە شوێنەکەى دەستبەکاربوو، بورهان عه‌بدوڵا ئه‌مین سەرۆکى شارەوانی شۆڕش لە پۆستەکەى بەخشرا و هاوکار فازڵ کاکەبرا بەوەکالەت لەشوێنەکەى دەستبەکاربوو.
شایانی باسە رۆژانی ٨ی و ٩ی ئه‌م مانگه شه‌پۆلێکی به‌خوڕی بارانبارین هه‌رێمی کوردستانی گرته‌وه کە به‌هۆیه‌وه له چه‌مچه‌ماڵ و گه‌رمیان لافاو دروستبوو. ئەم لافاوە تەنیا هەر زیانی گیانی و ئابووری لێنەکەتەوە، بەڵکوو لەکاربەخشرانی کاربەدەستانی ئەم ناوچەیە و دیاریکرانی سەرۆک و بەرپرسی تازەیشی بەدواوە بوو.