هەواڵنێر: نەسرین حاتەمی
چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، ڕایگەیاند کە وریایی دەدەینە ئەو پارت و لایەنە شەڕخوازانە کە با منداڵ و مێرمنداڵان نەکەنە ئامێرێک بۆ یاریەکانی خۆیان.
شەشەمین پێشانگای تواناکانی هەناردەکردنی ئێران لە دوێنێوە دەستیپێکردووە و لە هەمان کاتدا بەراوردەکان ئەوە دەردەخەن کە ئێران هەوڵدەدات بۆ پەرەپێدانی پێوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان و بەتایبەت وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا.
وتەبێژی وەزارەتی درەوەی ئێران وتی: هاڕەی وردوخاش بوونی ئێسک و پروسکی زایۆنیزمی جیهانی زیاتر لە هەر کات و ساتی دیکە بەرگوێ دەکەوێ.
باڵوێزی ئێران لە عێراق وتی: ئەمڕۆکە بەهێزبوون و بەرخۆدانی بەرەی خۆڕاگری لە بازنەی ناوچەیی ترازاوە و ئەوە لە دەنگی ناڕەزایەتی دەربڕینی لاوان و خوێندکارانی ئەمریکایی و فەرەنسی دژ بە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی کە لە سەرانسەری جیهاندا زرینگاوەتەوە، هەست پێ دەکرێ.
پێشانگای ئێران ئێکسپۆ گەورەترین و گرینگترین ڕووداوی بازرگانی لە ئاراستەی خستنەبەرچاوی توانا و پوتانسییەلی هەناردەیی و بازاڕە نێودەوڵەتییەکان لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەرپا کراوە.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێوڕەسمی دەسپێبوونی شەشەمین پێشانگای توانای هەناردەیی ئێران(ئێران ئێکسپۆ٢٠٢٤) وتی: ئەو پێشانگایە، پێشاندەری ئەوەیە کە بایکۆت، کارناکاتە سەر ئێران و توانای داهێنانی لەبوارگەلی جیاجیادا هەیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هاوبەشە گرینگەکانی کۆمەڵگای جیهانییە لە دابینکردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و جیهانی و هەروەها ترۆریزمی نێودەوڵەتی.
میوانی بەرنامە : عەلی سولتانی فەر - چاودێری سیاسی