نیسان 28, 2024 10:15 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هاوبەشە گرینگەکانی کۆمەڵگای جیهانییە لە دابینکردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و جیهانی و هەروەها ترۆریزمی نێودەوڵەتی.

"ناسر کەنعانی" هەوڵی سێ وڵاتی ئەمریکا، ئینگلیز و کەنادا بۆ سەپاندنی بایکۆت بەسەر چەند کەسایەتییەکی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەروەها بڕیارنامەی پەرلەمانی ئوروپاو هێنانەئارای چەند ئیدیعایەک بەدژ ئێرانی، بەتوندی شەرمەزار کردو ڕەخنەی گرت لە هاوکاربوونی ژمارێک وڵاتی ئوروپایی لەگەڵ ڕەوتی زاڵمانەی دەوڵەتی ئەمریکا.

کەنعانی وتیشی: توانا سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێڕان هاوتەریبە لەگەڵ پێداویستییەکەی لە دابینکردنی ئاسایش و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان، پاراستنی سەروەریی و یەکپارچەیی سەرزەوینی و بەرەڤانیی ڕەواو پێش پێ گرانە لەهەمبەر هەرچەشنە هەڕەشەو دەسدرێژکاریی دەرەوەیی.

وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران وتیشی: خەڵک و دەوڵەتی ئێران، بایکۆتەکانی رۆژاوا بەدژ ئێرانیان کردووە بە دەرفەتێک بۆ خۆبژیویی و پشت بەستن بەخۆ لە بەهێزکردن و گەشەپێدانی توانای بەرگریی و سەربازیی ئێران.

سەرپەیڤ