نیسان 28, 2024 13:00 Asia/Tehran

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێوڕەسمی دەسپێبوونی شەشەمین پێشانگای توانای هەناردەیی ئێران(ئێران ئێکسپۆ٢٠٢٤) وتی: ئەو پێشانگایە، پێشاندەری ئەوەیە کە بایکۆت، کارناکاتە سەر ئێران و توانای داهێنانی لەبوارگەلی جیاجیادا هەیە.

سەید ئیبڕاهیم رەئیسی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەممە لە ڕێوڕەسمی دەسپێکرانی شەشەمین پێشانگای توانا هەناردەییەکانی ئێران(ئێکسپۆ٢٠٢٤) بەئاماژە بەوەی کە ئەو پێشانگایە، کەشێکی ڕکابەریی بەدی دێنێ هەتا بۆ ئاسودەیی کۆمەڵایەتی لە ڕێگای گەشەپیدانی تیجارەت، هەناردەکران و پەرەی هاریکارییە ئابورییەکان، کەڵک وەربگیردرێ، وتی: ئەو پێشانگایە، دەبێتەمایەی بەرزبوونەوەی ئاستی ئابوریی وڵات، ناوچەو گشت جیهان.

رەئیسی وتیشی: ئەو پێشانگایە، گۆشەیەکە لە دەسکەوتی گەنجانی ئێرانی کە هەڕەشەو بایکۆتیان گۆڕیوە بۆ دەرفەت.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها وتی: ئەگەر تاک بەتاکی مرۆڤەکان لەبەر زێدەخوازیی و زاڵێتی خوازییەکان، هیچ هەنگاوێک هەڵنەگرن بۆ چارەسەریی کەم داهاتیی ولاتان لەڕێی کەلک وەرگرتن لە پتانسێل و سەرچاوەکان وبەرامبەر سروشت، جیهان و مرۆڤایەتی، ستەمکار نەبن، ئیمکانات لەبەردەست هەمووانەو بەم چەشنە پێداویستییەکانی مرۆڤ دابین دەبێت.

سەرپەیڤ