-
رەییسی : ئاسایشی دراوسێکان بە ئاسایشی خۆمان دەزانین
ئهیلوول 05, 2021 05:06سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی رابردوو لە یەکەم دیمانەی راستەوخۆی تەلەفزیۆنیی دا لە گەڵ گەلی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاسایشی دراوسێکان بە ئاسایشی خۆی دەزانێ گوتی ، تا ئێستا زیاتر لە 50 دانیشتن و پێوەندیی لە گەڵ سەرانی وڵاتان دا ھەبووە و لەم وتووێژانەدا لەسەر تەعامول و ھاریکاری لە گەڵ وڵاتان جەختی کردووە .
-
تاس: تالیبان بەناچاری لە «پەنجشیر» کشایەوە
ئهیلوول 03, 2021 17:56هەواڵدەریی ڕووسیی تاس بە گێرانەوە لە سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایگەیاندووە: هێزەکانی تالیبان وێڕای وێکەوتنی زەبری قورس ، بەناچاری لە مەتەرێزەکانیان لە گردو پەڕی دۆڵی «پەنجشیر» کشاونەتەوە.
-
ڕەخنەی تورکیا لە ھەڵوێستی یەکێتیی ئەورووپا لە بەرامبەر پەناخوازانی ئەفغانی
ئهیلوول 03, 2021 12:13وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ھەڵوێستی یەکێتیی ئەورووپای لە بارەی وەرگیرانی پەناخوازانی ئەفغانی لە لایەن ئانکاراوە لە بەرامبەر وەرگرتنی پارە بە جێگای قەبوڵ نەزانی.
-
مەلا عەبدولغەنی بەرادەر دەبێتە سەرۆکی دەوڵەتی داھاتووی ئەفغانستان
ئهیلوول 03, 2021 11:45سەرچاوەئاگادارەکان لە نێو تاقمی تالیبان «مەلا عەبدولغەنی بەرادەر»یان وەک سەرۆکی دەوڵەتی داھاتووی ئەفغانستان ناساندووە.
-
بەخشرانی باڵاترین میدالیای دەوڵەتی تاجیکستان بە کەسایەتییە ئەفغانییەکان
ئهیلوول 03, 2021 09:56سەرۆک کۆماری تاجیکستان بە دەرکردنی فەرمانێک باڵاترین میدالیای دەوڵەتیی ناجیکستانی بە «بورھانەددین ڕەببانی» سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئەفغانستان و «ئەحمەد شا مەسعود» پاڵەوانی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە بەخشی.
-
گەمارۆ درانی «پەنجشیر» لە لایەن تالیبانەوە
ئهیلوول 02, 2021 12:08دۆڵی «پەنجشیر»ی ئەفغانستان جارێکی تر لە لایەن تالیبانەوە گەمارۆ درا.
-
بایدێن: کشانەوەمان تەنیا بە ئەفغانستانەوە بەرتەسک نابێتەە
ئهیلوول 01, 2021 09:43«جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا رایگەیاند، بڕیاری کشانەوەی هێزەکانیان لە ئەفغانستان تەنها تایبەت نییە بەو وڵاتە، بەڵکو پەیوەستە بە کۆتایی هێنان بە بوونی هێزەکانیان لەدەرەوە و پێدانی دەرفەتی دیکە بەئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتانە.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: داگیرکەرانی ئەمریکی کاولی و وێرانی نەبێت، دیارییەکی دیکەیان بۆ ئەمریکا پێ نەبوو
ئهیلوول 01, 2021 06:01وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە توییتێکدا نووسی: داگیرکەرانی ئەمریکی کاولی و وێرانی نەبێت، دیارییەکی دیکەیان بۆ ئەمریکا پێ نەبوو.
-
تالیبان: ھیچ شارومەندێکی ئەفغانستان نابێ وڵات بەجێ بھێڵێ
ئهیلوول 01, 2021 01:18وتەبێژی تالیبان وتی: ھیچکام لە شارومەندانی ئەفغانستان نابێ وڵات بەجێ بھێڵن، چونکو ھیچکامەیان بەرەوڕووی ھیچ کێشەیەک نین.
-
نووسەرو لێکۆڵەری فەرەنسی: گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان دەستپێکی جیھانێکی تازەی دوای ئاوا بوونی ئەمریکایە
ئاب 31, 2021 13:37نووسەرو لێکۆڵەرێکی فەرەنسی ڕایگەیاندووە: داگیرکرانی ئەفغانستان لە لایەن تاقمی تالیبانەوە دەستپێکی جیھانێکی تازەی دوای ئاوا بوونی ئەمریکایەو ئەم وڵاتە بەرەوڕووی لێکدابڕان و دووبەرەکی بووەتەوە.