-
تالیبان ھێرشی دەست گرتن بە سەر «پەنجشیر»ی ئەفغانستانی دەست پێ کرد
ئاب 23, 2021 11:21سەرکردایەتیی تتاقمی تالیبان لە پاش ئەوەی کە ھێیوای بە چارەسەریی ئاشتیانەی کێشەی «پەنجشیر»و ڕێککەوتن لە گەڵ «ئەحمەد مەسعود»ی فەرماندەری ھێزەکانی پاراستنی «پەنجشیر» نەما ، ھێرشی بۆ سەر ئەم ناوچەیە دەست پێکرد.
-
وتەکانی وەزیری بەرەڤانیی تورکیا لە بارەی مانەوەی سەربازی لە ئەفغانستان
ئاب 23, 2021 05:48وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند: مانەوەی سەربازی لە ئەفغانستان مەرجدارە بە مۆڵەتی پەرلەمانەوە.
-
ئەردوغان: تورکیا ناتوانێ باری کۆچبەرانی ئەفغانیش بە کۆڵ بکێشێت
ئاب 22, 2021 22:35«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی دووشەممە لە بارەی ھەگەری بەدی ھاتنی شەپۆلێکی تازەی کۆچ و کۆڕەو لە ئەفغانستانەوە، وڵاتەکەی وتی: تورکیا ناتوانێ باری کۆچبەرانی ئەفغانیش بە کۆڵ بکێشێت.
-
ئامادە بوونی تورکیا و کۆماری ئازەربایجان بۆ بە فەرمی ناسینی تالیبان
ئاب 22, 2021 22:24سەرچاوە نافەرمییەکانی کۆماری ئازەربایجان باسی ئامادە بوونی ئەم وڵاتەو تورکیایان کردووە، بۆ بە فەرمی ناسینی دەستەڵاتی تالیبان بە سەر ئەفغانستاندا.
-
گەشتی وەزیری دەرەوەی پاکستان بۆ ئێران و سێ دراوسێی دیکەی ئەفغانستان
ئاب 22, 2021 21:58وەزیری دەرەوەی پاکستان بە تەوەرەی تاوتوێ کردن و ڕاوێژ لە بارەی ڕەوشتی ئێستای ئەفغانستان سەردانی چوار وڵاتی ناوچەکە دەکات.
-
ڕەییسی: پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ ژاپۆن گرینگایەتییەکی باڵای ھەیە
ئاب 22, 2021 15:25سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پەیوەندییەکانی ئێران و ژاپۆنی بە باش نرخاندو پێی داگرت لە سەر پێویستیی گەشە پێدان و قوڵ کردنەوەی پەیوەندیی دوو لایەنەی وڵات لە ھەموو بوارەکاندا بە تایبەت پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی و وتیشی: بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران، پەیوەندی لەگەڵ ژاپۆن و گەشە پێدان و قوڵ کردنەوەی پەیوەندییە دوو لایەنەکان گرینگایەتییەکی باڵای ھەیە.
-
کۆبوونەوەی لوتکەیی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی لە بارەی ئەفغانستانەوە
ئاب 22, 2021 12:15ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی باسی بەرپاکرانی کۆبوونەوەی لوتکەیی ئەم ڕێکخراوەیەی کرد بە داخوازیی عەرەبستان بۆ لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان.
-
زەریف: لە بارەی ڕەوشتی ئەفغانستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ژاپۆت وتووێژم کرد
ئاب 22, 2021 10:26وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ژاپۆن سەبارەت بە چۆنیەتیی بووژاندنەوەی بەرجام و ڕەوشتی کارەساتباری بەرھەمی سیاسەتی ئەمریکا لە ئەفغانستان وتووێژمان کرد.
-
نیگەرانی دەربڕینی کۆمەیساریای پەناخوازانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بەر ڕەوشتی پەناخوازانی ئەفغانی
ئاب 21, 2021 16:28وتەبێژی کۆمەیساریای باڵای پەناخوازانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان داوای لە وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان کرد کە سنوورەکانیان بە کراوەیی بھێڵنەوە ھەتا خەڵک بتوانن بە سەرنجدانی ئەو قەیرانە ڕوو لە پەرەیەی بەرۆکی گرتوون، داوای پەنابەریەتی بکەن.
-
بەرھەمھاتنی «تی شێرت» لە ئەمریکادا بە وێنەی داکەوتنی دوو پەناخوازی ئەفغانی لە فڕۆکە
ئاب 21, 2021 13:53ئەمریکا بە بەرھەمھێنانی ھێندێک «تی شێرت» بە وێنەی داکەوتنی دوو پەناخوازی ئەفغانی لە فڕۆکە، بە خەڵکی ئەفغانستان ڕادەبوێرێ.