-
ڕەخنەی سیناتۆرێکی ئەمریکی لە تەرخانی یارمەتی سەربازی کۆشکی سپی بە ڕژیمی زایۆنیستی
ئادار 30, 2024 09:00بێرنی سێندێرزی سیناتۆری سەربەخۆی ئەمریکی دوێنێ هەینی ڕەخنەی گرت لە بڕیارەکەی جەو بایدێنی سەرۆکی وڵاتەکەی لەبەر تەرخانی یارمەتی سەربازی بە ڕژیمی زایۆنیستی.
-
پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر باکوری رۆژاوای یەمەن
ئادار 28, 2024 10:00فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاو ئینگلیز، ناوچەیەکیان لە باکوری رۆژاوای یەمەن، بوردومان کرد.
-
دوژمن بە نیازی ڕووخاندنی کۆڵەکەکانی ئابووری ئێران بوو بەڵام بۆخۆی لەو بوارە تێکشکا
ئادار 21, 2024 08:55حەزرەتی ئایەتوڵڵاهولعوزما خامەنەیی ئێوارەی ئەمڕۆ لەدیداری تاقمێک لە خەڵک لە تاران، فەرمووی: چەندین ساڵە دوژمنان هەوڵ دەدەن ئابوریی وڵات بەچۆکدا بێنن. بە هیممەتی لاوان و هەوڵ و کۆششی فراوان، دوژمن سەرکەوتوو نەبووەو بە حەول و توانای کردگار، سەرکەوتووش نابێ.
-
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن: گەمییەکی ئەمریکاییمان لە دەریای سوور پێکاوە
ئادار 20, 2024 10:16وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: لە ئاراستەی پاڵپشتی کردنی خەڵکی مەزڵومی فەلەستین و لە وەڵامدانەوەی پەلامارەکانی هێزی ئەمریکایی و ئینگلیزی بۆ سەر سەنعا، گەمیی ئەمریکایی "مادۆ"ـمان لە دەریای سوور مووشەکباران کردووە.
-
جۆ بایدێن پێڵاوی دژەخزین لەپێ دەکات
ئادار 20, 2024 09:59جۆ بایدێنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ پێشگری لە کەوتنی، دەستی داوەتە لەپێ کردنی پێڵاوی دژەخزین.
-
ئیرەوانی تۆمەتە بێ بنەماکانی ئەمریکا و ئینگلیز دژ بە ئێران سەبارەت بە دەریای سوور و یەمەنی ڕەت کردەوە
ئادار 19, 2024 09:20باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، تۆمەتە بێ بنەماکانی ئەمریکا و ئینگلیز دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە دەریای سوور و یەمەنی ڕەت کردەوە.
-
رەخنەی سوریا لە دووڕوویی سیاسی و رەوشت نزمیی ئەمریکا، ئینگلیز، ئاڵمان و فەڕانسە
ئادار 19, 2024 06:30وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە کاردانەوە بە بەیاننامەی ئەمریکا، ئینگلیز، فەڕانسە و ئاڵمان سەبارەت بەو وڵاتە، ئیدیعا باسکراوەکان لەو بەیاننامەی، بە نیشانەی دووڕوویی سیاسی و رەوشت نزمیی ئەوان زانی.
-
ترەمپ: بێتوو من نەیبەمەوە، ئەمریکا دەبێتە گۆمی خوێن
ئادار 18, 2024 11:30دۆناڵد ترەمپ وتی، ئەگەر دوبارە وەكو سەرۆكی ئەمریكا هەڵنەبژێردرێتەوە، ئەمریكا دەبێتە گۆمی خوێن.
-
حەکیم: ئەمریکا لە پشتیوانی کردنی ڕژێمی زایۆنیدا تووشی هەڵە بوو
ئادار 17, 2024 08:00ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق وتی: ئەمریکا لە پشتیوانی کردنی ڕژێمی زایۆنی و پەرەپێدانی شەڕی غەززە بەرەو یەمەن، تووشی هەڵەیەکی گەورە بوو.
-
حوسی: ئەمریکاییەکان بەرەوڕووی دواهاتی نالەبار دەبنەوە
ئادار 17, 2024 07:30محمد علی الحوثی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن شەوی رابردوو لە کاردانەوە بە بەردەوامبوونی دەسدرێژکاریی سەربازیی ئەمریکا وشداری دا بەم وڵاتە کە دواهاتی نالەبار بەرۆکی دەگرێ.