خەڵکی ئۆردۆن داواکاری دەرکرانی باڵوێزی ئەمریکا بوون لە وڵاتەکەیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i427894-خەڵکی_ئۆردۆن_داواکاری_دەرکرانی_باڵوێزی_ئەمریکا_بوون_لە_وڵاتەکەیان
خەڵکی ئۆردۆن بە وەڕێخستنی خۆپیشاندان بە ئاراستەی لایەنگری لە خەڵکی غەزە خوازیاری دەرکرانی باڵوێزی ئەمریکاو داخرانی ئەو باڵوێزخانە بوون لە وڵاتەکەیان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2024 11:15 Asia/Tehran

خەڵکی ئۆردۆن بە وەڕێخستنی خۆپیشاندان بە ئاراستەی لایەنگری لە خەڵکی غەزە خوازیاری دەرکرانی باڵوێزی ئەمریکاو داخرانی ئەو باڵوێزخانە بوون لە وڵاتەکەیان.

خەڵکی ئۆردۆن لە خۆپیشاندانەکەیان دا کە بە ئاراستەی لایەنگری لە خەڵکی غەزە بەڕێوە چوو لەبەر پاڵپشتیکردنی حکومەتی ئەمریکا لە ڕژیمی زایۆنیستی خوازیاری دەرکرانی باڵوێزی ئەمریکاو داخرانی ئەو باڵوێزخانە بوون لە وڵاتەکەیان. 

سەعد عەلاوین"ی ئەندامی کۆڕبەندی نیشتمانی لایەنگری لە خۆڕاگری وتی پەیامەکەمان بۆ خۆڕاگری ئەوەیە کە ءیمەش بەشێکین لەو بەرەیەو پاڵپشتی لێ دەکەین.

هەرچەندە چەکمان پێ نیە بەڵام دەتوانین بە هەڵویست و بڕیاری خۆمان سەرەڕای سەرجەم کێشەو شێوازی سەرکوتگەرانە لایەنگری لەو خۆڕاگریە بکەین و داوا دەکەین کە بەردەوام بن لەسەر خۆڕاگریەکەیان کە بەتەمای خوا سەرکەوتن وەدی دێ.

خۆپیشاندەرە ئۆردۆنیەکان خوازیاری دەرکرانی باڵوێزی ئەمریکاو داخرانی ئەو باڵوێزخانە بوون لە وڵاتەکەیان لەبەر لایەنگری بەردوامی لە زایۆنیستەکان و قەڵاچۆی خەڵکی غەزە.