-
دھۆک زیاتر لە ٥٠ بارھەڵگری کۆمەک و ھاوکاری ڕەوانەی تورکیا و سووریا دەکات
شوبات 15, 2023 19:25ئهوقافى دهۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق یارمەتییەکانی پێشکەش بە کەمپینی ھاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا کرد و لە ماوەی حەوت رۆژی رابردووش دا لە سنووری پارێزگای دھۆک زیاتر لە ٥٠ بارھەڵگری کۆمەک و ھاوکاری بۆ تورکیا و سووریا ڕەوانە کراون.
-
ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیاو سووریا لە ٤١ ھەزار کەس لای دا
شوبات 15, 2023 19:14دوای تێپەڕینی نۆ رۆژ لەو بومەلەرزە قورسەی کە دوو وڵاتی تورکیا و سوریای گرتەوە، بە پێی دوایین ڕێژە ژمارەی گیان لەدەستدان بە ھەردووک وڵاتەکەوە گەیشتووەتە زیاتر لە ٤١ هەزار کەس، ژمارەی بریندارەکانیش بە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس مەزەندە دەکرێت.
-
پێشوازیی خەڵکی ناوچەی «ئادیامان»ی تورکیا لە یارمەتییە پزیشکییەکانی ئەرتەشی ئێران
شوبات 15, 2023 15:25خەڵکی ناوچەی «ئادیامان»ی بوومەلەرزەلێدراوی تورکیا پێشوازییان لە دامەزرانی نەخۆشخانەی مەیدانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.
-
مــــــن مــــوسڵمــانـــــم.... کەوا بوو ھەم
شوبات 15, 2023 10:13هاوسۆزی و هاوکاریی پەنابەرانی موسڵمانی ڕۆهینگیا بۆ گەلی تورکیا. موسڵمانە ئاوارەکانی ڕۆهینگیا لە کەمپەکانی باشووری بەنگلادیشەوە هاوکاریی مرۆڤییان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە لە تورکیا ڕەوانە کرد.
-
دژایەتیی «کلیچدارئۆغڵو» لەگەڵ دواخستنی وادەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا
شوبات 15, 2023 07:00«کەمال کلیچدار ئۆغڵو» ڕێبەری پارتی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماریخوازی گەلی تورکیا ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەو وێرانکارییە بەرفراوانەی بەهۆی بوومەلەرزە بەهێزەکەوە دروست بووە، بەڵام پێویستە هەڵبژاردنی سەرتاسەری وەک بڕیارە لە مانگەکانی مای یان ژوئەن بەڕێوەبچێت.
-
خۆشحاڵی دەربڕینی مالومێکی زایونی لەبەر گیان لەدەستدانی دەیان هەزار کەس لە بوومەلەرزەکەی تورکیا
شوبات 15, 2023 00:10مالومێکی زایونی خۆشحاڵیی خۆی بە گیان لەدەستدانی دەیان هەزار کەس لە بوومەلەرزەکەی تورکیا دەربڕی.
-
دیداری وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنی و ئەردوغان لە ئەنقەرە
شوبات 14, 2023 23:51وەزیری دەرەوەی کابینەی ڕژێمی زایۆنی کە لەلایەن هاوتا تورکەکەیەوە لە ئەنقەرە پێشوازیی لێکرا، لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەش دیدار و وتووێژی کرد.
-
ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا بۆ ٣٥ هەزار و ٤١٨ کەس بەرزبووەوە
شوبات 14, 2023 23:34سەرۆک کۆماری تورکیا ھەڵکشانی ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووی ئەم وڵاتە بۆ 35 هەزار و 418 کەسی ڕاگەیاند.
-
٢٩ هەزار و ٦٠٥ کەس؛ دوایین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا
شوبات 13, 2023 08:30بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی فریاکەوتنی تورکیا (ئافاد) لە نوێترین بەیاننامەی خۆیدا ڕایگەیاند: ژمارەی گیان لەدەست داوانی بوومەلەرزەکەی ئەم وڵاتە گەیشتووەتە 29 هەزار و 605 کەس.
-
دامەزرانی نەخۆشخانەی گەڕۆکی ئەرتەشی ئێران لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی تورکیا
شوبات 13, 2023 08:22هێزی وشکانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران نەخۆشخانەیەکی گەڕۆکی ٥٠ قەرەوێڵەیی لە شاری ئادیەمانی تورکیای بوومەلەرزەلێدراو دامەزراند.