پێشوازیی خەڵکی ناوچەی «ئادیامان»ی تورکیا لە یارمەتییە پزیشکییەکانی ئەرتەشی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i415196-پێشوازیی_خەڵکی_ناوچەی_ئادیامان_ی_تورکیا_لە_یارمەتییە_پزیشکییەکانی_ئەرتەشی_ئێران
خەڵکی ناوچەی «ئادیامان»ی بوومەلەرزەلێدراوی تورکیا پێشوازییان لە دامەزرانی نەخۆشخانەی مەیدانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 15, 2023 15:25 Asia/Tehran
  • پێشوازیی خەڵکی ناوچەی «ئادیامان»ی تورکیا لە یارمەتییە پزیشکییەکانی ئەرتەشی ئێران

خەڵکی ناوچەی «ئادیامان»ی بوومەلەرزەلێدراوی تورکیا پێشوازییان لە دامەزرانی نەخۆشخانەی مەیدانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.

ئەمیری سەرتیپ «حەبیب سەدر»، سەرۆکی بەشی تەندروستی و چارەسەریی ھێزی وشکانیی ئەرتەش وتی: نەخۆشخانەی گەڕۆکی ٥٠ قەرەوێڵەیی ئەرتەش لە ناوچەی بوومەلەرزەلێدراوی «ئادیامان»ی تورکیا، ڕۆژانە نزیکەی سەد نەخۆش و بەسەرکار وەردەگرێت.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،دکتۆر«سەدر» وتیشی: نەخۆشخانەی مەیدانیی ئەرتەش خزمەتگوزاریی پزیشکی لەوانە خزمەتگوزارییەکانی منداڵان، نەشتەرگەری، ھەناو، فریاگوزاری و نەشتەرگەریی مێشک بۆ بەسەرکاران و نەخۆشەکان پێشکەش دەکات.

سەرۆکی بەشی تەندروستیی و پزیشکیی هێزی وشکانیی ئەرتەش هەروەها ڕایگەیاند: بەپێی ئەو هەماهەنگییەی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی تورکیاو ئەرتەشی ئەم وڵاتە کراوە، ئەو ئەمبولانسەی لە ناوچەکە جێگیر بووە، نەخۆشەکان دەگوازێتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییە سەرەکییەکان لە شارەکە.

سەرۆکی بەشی تەندروستیی هێزی وشکانیی ئەرتەش جەختی لەوەش کردووەتەوە کە: ١٢ پزیشک و ٦٣ پەرستار و ستافی پزیشکی فریاکەوتن و ژووری نەشتەرگەری و تاقیگە و تیشک کە نەخۆشخانە گەڕۆکەکەی ئەرتەشی ئێران لە تورکیا پێک دێنن ، ئامادەن ھەتا ئەو کاتەی کە وڵاتی تورکیا پێویستی بە یارمەتییە لە تەنیشتی خەڵکە لێقەوماوەکەی بمێننەوە.