-
تلاڤیڤ لە دووی ئاگربڕێکی یەکلایەنەیە لە بەرەی لوبناندا
تشرینی دووهم 10, 2024 04:20کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنی بانگەشەی کرد کە ئەم ڕژێمە خەریکی لێکدانەوەی ئەگەری دامەزرانی ئاگربڕێکی یەکلایەنە لە بەرەی لوبناندایە، بۆ ئەوەی پێش بگرێ بە دەرکرانی هەرچەشنە بڕیارنامەیەکی دژ بە خۆی لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە.
-
زەریف: ئێران لەپاڵ خۆڕاگرییە
تشرینی دووهم 09, 2024 15:57جێگری ئێستراتژیکیی سەرۆک کۆمار بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئێران لە پاڵ خۆڕاگریی دایە و دەمێنێتەوە، وتی: زایۆنیستەکان دەبێ بزانن کە حیزبوڵڵا لەو کاتەی لوبنانیان داگیر کرد، پێک هات و بە درێژەدان بە جەنایەت و تاوانەکانیان تەنیا بەرخۆدان بەهێزتر دەکەن.
-
شەهید نەسروڵڵا، هێمای خۆڕاگری و ڕاوەستاوی لە بەرامبەر زوڵم
تشرینی دووهم 09, 2024 15:38کۆنفرانسی نێودەوڵەتی "مەکتەبی نەسروڵڵا" بە ئامانجی لێکۆڵینەوە و ناساندنی لایەنە فکری و مەعریفەتە جۆراوجۆرەکانی شەهید حەسەن نەسروڵڵا و هەروەها ڕۆڵە سیاسییەکانی لە بەرامبەر ئیستکبار و زایۆنیزم، بە ئامادەبوونی کارناسان و بیرمەندان لە ١٣ وڵاتی جیهان لە تاران بەڕێوەچوو.
-
ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی
تشرینی دووهم 09, 2024 07:06خۆپیشاندانی بەربڵاو بۆ پاڵپشتی کردنی لوبنان و غەززە لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان بەڕێوەچوو.
-
شکستی پیلانی ڕژێمی زایۆنیستی لە لایەن خۆڕاگرییەوە
تشرینی دووهم 09, 2024 06:52حەسەن فەزڵوڵڵا، ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداری لە پەرلەمانی لوبنان، وتی: پیلانی دوژمنی زایۆنیست کۆنتڕۆڵکردن و زاڵ بوون بەسەر باشووری ڕووباری لیتانی بوو، بەڵام خۆڕاگری لوبنان ئەم پیلانەی زایۆنیستیەکانی تێکشکاند
-
هێرشی مووشەکیی و بە خوفڕی حیزبوڵڵای لوبنان
تشرینی دووهم 09, 2024 06:36سەرچاوە هەواڵییەکان باسی چەن هێرشی بە مووشەکی حیزبوڵڵای لوبنانیان کرد دژی ئامانجە گرنگ و هەستیارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و هەروەها کوشتنی چەکدارێکی زایۆنی لە باشووری لوبنان
-
پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر زاحییەی بەیرووت
تشرینی دووهم 07, 2024 15:28سوپای ڕژێمی زایۆنی چەن ناوچەیەکی زاحییەی باشووری بەیروت لەوان دەوروبەری فڕۆکەخانەی ئەم شارەی بۆردومان کرد.
-
هێرشی حیزبوڵا بۆ سەر تلاڤیڤ بە مووشەکی فاتحی ١١٠
تشرینی دووهم 07, 2024 08:56حیزبوڵای لوبنان لە بەیاننامەی ئەمڕۆ پێنجشەممەیدا ڕایگەیاند کە بە مووشەکی فاتحی ١١٠ هێرشی کردۆتە سەر شەش بنکە و سێ سایتی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی هەڵکەوتوو لە باکوور و ناوەڕاستی فەلەستینی داگیرکراو.
-
میقاتی: کۆتایی هاتنی جەنایەتەکانی ئیسراییل تەنیا ڕێگا چارەیە
تشرینی دووهم 07, 2024 07:56نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی کاتی لوبنان جەختی کرد؛ دەروازەی سەرەکی هەر ڕێگاچارەیەک بۆ دامەزرانی ئاگربڕ، ڕاگیردرانی تۆکمە و تەواوی دەسترێژیی ئیسراییل بۆ سەر خاکی لوبنان و جێبەجێکرانی بڕیارنامەی ١٧٠١ـە.
-
توندتربوونی هێرشەکانی حیزبوڵا بۆ سەر سوپای تیرۆر
تشرینی دووهم 07, 2024 06:31خۆڕاگری لوبنان ڕایگەیاند دوێنێ سی و شەش ئۆپەراسیۆن و هەڵمەتی ئەنجام داوە دژ بە بنکەکان، مۆڵگە سەربازییەکان، سەربازخانەکان، شارۆچکەکان و شوێنی سەقامگیربوونی هێزی سەربازی ڕژێمی زایۆنی و زەبرێکی قورسی لە سوپای تیرۆر داوە.