-
ھەڵوێستی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ھەرێم لە بارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییە
کانونی یه‌که‌م 09, 2020 18:15سه‌رۆکی په‌رله‌مان هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانی هه‌رێم راگهیاندو جەختی لەوە کردەوە کە: ئه‌گه‌ر دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌بێته‌هۆی گه‌رمکردنه‌وه‌ی گیرفانی هاوڵاتیانی هه‌رێم ئه‌مڕۆی ڕایدەگەیەنین و ٤٨ کاژێری تر کۆبونه‌وه ده‌که‌ین.
-
ژمارەی کوژراوانی نائارامییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ 4 کەس زۆرتر بۆتەوە
کانونی یه‌که‌م 09, 2020 08:03ژمارەی کوژراوانی نائارامییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ 4 کەس زۆرتر بۆتەوە
-
ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق پشتیوانیی خۆی بۆ خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یاند
کانونی یه‌که‌م 09, 2020 00:44ڕۆژی ڕابردوو «قەیس خەزعەلی» ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق پشتیوانیی خۆی بۆ خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یاند و لە ھەمان کات دا سووتاندنی بیناو بارەگاکانی ڕەت کردەوە.
-
نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە بارەی ئاڵۆزییەکانی ھەرێمی کوردستانەوە ھەڵوێستی گرت
کانونی یه‌که‌م 08, 2020 23:24نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق وێڕای ئیدانە کردنی توندوتیژیەکانی پارێزگای سلێمانی ،داوای لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان کرد کە ئازادیی ڕادەربڕین و مافی خۆپیشاندان ڕەچاو بکەن.
-
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق : ناڕەزایەتییەکانی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە یاسای قەرزەوە نیە
کانونی یه‌که‌م 08, 2020 23:21«حەسەن کەعبی» جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: ناڕەزایەتییەکانی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بەو یاسای قەرزەوە نیە کە لەپەرلەمانی عێراق دەرچووە، بەڵگو کێشەیەکی چەند ساڵەیە.
-
ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتوی ئیسلامیی کوردستان:هه‌مو باره‌گاکان ناکاته دڵۆپێک خوێنی هاوڵاتیان
کانونی یه‌که‌م 08, 2020 16:38سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتوی ئیسلامیی کوردستان لە پەیامێکی شەش خاڵی دا وێڕای ڕەخنەگرتن لە تەقەکردنی ھێزەکانی ئاسایشت بەرەو ڕووی خۆپیشاندەران ڕایگەیاندووە:هه‌رگیز ره‌وا نیه به‌ناوی پاراستنی باره‌گا حزبیه‌کانه‌وه پاسه‌وانه‌کان ته‌قه بکه‌ن له خۆپیشانده‌ران و هه‌مو باره‌گاکان ناکاته دڵۆپێک خوێنی هاوڵاتیان.
-
لە چەمچەماڵ خۆپێشاندەرێک بە گوللـە کوژرا
کانونی یه‌که‌م 08, 2020 13:10کەس و کاری گەنجە کوژراوەکەی چەمچەماڵ پارتی بە تاوانبار دەزانن و پارتیش دەڵێ لە مەودای نێوان دوو بارەگا کوژراوەکه‌سوکارى ئه‌و گه‌نجه‌ى کە له‌خۆپیشاندانه‌که‌ى ئێوارەی دوێنێی قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵدا کوژرا پارتی دیموکرات بە تاوانبار دەنزانن و داوای چۆڵ کرانی بارەگەکاەیان دەکەن و لە بەرامبەردا پارتیش پەنجەی تاوان بۆ لایەنێکی تر ڕادەکێشێ و دەڵێ: ئەو گەنجە لە مەودای نێوان دوو بارەگادا کوژراوە.
-
کەس و کاری گەنجە کوژراوەکەی چەمچەماڵ پارتی بە تاوانبار دەزانن و پارتیش دەڵێ لە مەودای نێوان دوو بارەگا کوژراوە
کانونی یه‌که‌م 08, 2020 08:53که‌سوکارى ئه‌و گه‌نجه‌ى کە له‌خۆپیشاندانه‌که‌ى ئێوارەی دوێنێی قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵدا کوژرا پارتی دیموکرات بە تاوانبار دەنزانن و داوای چۆڵ کرانی بارەگەکاەیان دەکەن و لە بەرامبەردا پارتیش پەنجەی تاوان بۆ لایەنێکی تر ڕادەکێشێ و دەڵێ: ئەو گەنجە لە مەودای نێوان دوو بارەگادا کوژراوە.
-
مەسرور بارزانی پەیامێک بە بۆنەی دۆخی شڵەژاوی ھەرێمەوە ئاراستە دەکات
کانونی یه‌که‌م 08, 2020 07:43مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی دۆخی شڵەژاوی ھەرێمی کوردستانەوە ڕایگەیاند:بێگومان حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەست بە بارگرانی و سەختی ژیانی هاووڵاتییان دەکات و سوپاسی خۆڕاگریشیان دەکات و خۆپێشاندانی ئاشتیانە و شارستانیانەش بە مافێکی ڕەوا دەزانێت لە چوارچێوەی یاسادا، بەڵام هەوڵی تێکدان و وێرانکاری جیاوازە لە داوای ڕەوای خەڵک.
-
ڕەخنەی ناڕاستەوخۆی بەرپرسێکی پارتی لە یەکێتیی نیشتیمانی لە بەر کۆنترۆڵ نەکردنی ڕەوشتی ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی
کانونی یه‌که‌م 08, 2020 07:23سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانی ڕایگەیاندووە: لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانى ئه‌و سنووره تواناى کۆنتڕۆڵکردنى دۆخه‌که‌یان نییه.