-
حەشدی شەعبی" بنکە و مەتەرێزەکانی تیرۆریستان لە سنووری سووریای تیا برد
نیسان 13, 2018 08:47یەکەی تۆپخانەی تیپی ٢٩ی هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق لە ئۆپەراسیۆنێکی پێشپێگرانەدا، بنکە و مەتەرێزەکانی هێزەکانی داعشی لە گوندی "عەتشانە" لە ناوچەی "تەک سەفووک"ی هەڵکەوتوو لە ناوچەی سەرسنووریی نێوان ئێراق و سووریا تیا برد.
-
وەلایەتی: هاوکاریی ئێران و سووریا هۆکارێکی کاریگەر دەبێ بۆ بەرتەسک کردنەوەی بازنەی دزە و دەسەڵاتی دوژمنان لە ناوچەدا
نیسان 13, 2018 08:31ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی جەختی کرد: هاوکاریی ئێران و سووریا لەگەڵ وڵاتانی دیکە کە لە بەرەی خۆڕاگریدان، هۆکارێکی کاریگەر دەبێ بۆ بەرتەسک کردنەوەی بازنەی دزە و دەسەڵاتی ئەمریکا، زایۆنییەکان و دوژمنانی دیکە لە ناوچەدا.
-
پشکێنەرانی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی بەڕێ کران بۆ سووریا
نیسان 13, 2018 08:21ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی شەوی هەینی ڕایگەیاند کە گرووپێکی پەیجۆری راستیی بەڕێ کردووە بۆ سووریا.
-
ئیتالیا لە پەلاماردانی سووریا بەشداری ناکات
نیسان 13, 2018 08:15ژیدەرە ئیتالیاییەکان شەوی هەینی رایانگەیاند؛ سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە پێوەندییە تەلەفوونییەکانیدا لەگەڵ هاوپەیمانانی ڕۆژاوایی خۆی ، سەبارەت بە مەسەلەی سووریا جەختی کردووە کە وڵاتەکەی بە هیچ لەونێ بەشدار نابێ لەو پەلامارە سەربازییەی کە بڕیارە بکرێتە سەر سووریا.
-
کۆشکی سپی: ترەمپ هێشتا هیچ بڕیارێکی سەبارەت بە سووریا نەداوە
نیسان 13, 2018 07:15"سارا هاکبی سەندێرز" Sarah Huckabee Sanders وتەبێژی کۆشکی سپی شەوی هەینی پاش کۆبوونەوەی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ تیمی ئاسایشی کۆشکی سپی وتی: لەم کۆبوونەوەیەدا هیچ بڕیارێکی یەکجاری سەبارەت بە باروودۆخی سووریا نەدراوە.
-
بەشار جەعفەری: سوریا ئامادەی هاوکاریی تۆکمە و تەواوە لەگەڵ ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمایی دا
نیسان 13, 2018 03:59نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان شەوی هەینی بە ڕاگەیاندنی هاوکاریی تۆکمە و تەواوی وڵاتەکەی لەگەڵ ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی دا وتی: دیمەشق هاسانکاری دەکات بۆ هاتنی ئەندامانی لێژنەی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ هەر جێگایەکی ناوچەی "دوما" لە غوتەی ڕۆژهەڵات.
-
ڕووسیا خوازیاری بەڕێوەچونی کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە سووریا بوو/ نێبێنزیا: ئەولەوییەتی خێرامان، خۆلادان لە شەڕە
نیسان 13, 2018 03:53نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێداگری لە سەر پێویستیی خۆ لادان لە شەڕ، خوازیاری بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی نائاسایی و خێرای ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە سووریا لە ئەمڕۆ هەینیدا بوو.
-
نەیارەتی لەگەڵ پەلاماری سەربازی بۆ سەر سووریا
نیسان 12, 2018 09:56هاوکات لەگەڵ ڕاگەیەندرانی شەڕی ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەورووپاییەکانی دژ بە سووریا نەیارەتی دژ بەم کردەوە سەربازییە لەم وڵاتانەدا درێژەی هەیە.
-
هەڵکرانی ئاڵای سووریا لە دومای غوتەی ڕۆژهەڵات
نیسان 12, 2018 08:51سەرۆکی ناوەندی ڕووسیی چاوەدێر بە سەر ئاگربڕ لە سووریا رایگەیاند کە ئاڵای سووریا لە شاری دوما هەڵکراوە و دەوڵەتی سووریا بە تەواوەتی دەستی گرتووە بە سەر غوتەی ڕۆژهەڵات لە پارێزگای ڕیفی دیمەشق.
-
ڕووسیا: شانۆی پەلاماری شیمایی لە دوما کاری کڵاوسپییەکان بوو
نیسان 12, 2018 08:16جێگری سەرۆکی ناوەندی سەرەکیی ئۆپەراسیۆنی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا بە ئاماژە بەوەی کە پەلاماری شیمیایی لە دوماێ غوتەی ڕۆژهەڵاتی سووریا شانۆگەری بووە وتی؛ ئەو شانۆیە ڕێکخراوێک ناسراو بە کڵاو سپییەکان وەڕێیخست.