-
پێداگری یەکێتی ئوروپا لەسەر نەیارەتی لەگەڵ کردەی سەربازی لەدژ سوریا
نیسان 08, 2017 09:17بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا، نەیارەتی ئەو یەکێتییە لەگەڵ کردەی سەربازی بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریای ڕاگەیاند.
-
کوژرانی زیاتر لە٢٠٠کەسی سیڤیلی سوری لە پەلامارە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆسەر ڕەققە
نیسان 08, 2017 07:59لە پەلاماری ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆسەر شاری ڕەققە لەباکوری سوریا لە سەرەتای مانگی مارسی٢٠١٧وە تائێستا، لانیکەم٢٠٤کەسی سیڤیلی سوری، کوژران.
-
زیندانی کرانی فڕۆکەوانی فڕۆکەی شەڕکەری سوری لە تورکیا
نیسان 08, 2017 07:24فڕۆکەوانی فڕۆکەی سوری کە لە خاکی تورکیا کەوتە خوارەوە، ونزیک مانگێک لەوەپێش لەنەخۆشخانەی دەوڵەتیی پارێزگای هاتای تورکیا خەوێندرابوو، پاش چاک بوونەوەی بەتەواوەتی ، قۆڵبەست و رەوانەی زیندان کرا.
-
لاڤرۆف: دەسدرێژکاریی ئەمریکا بۆسەر سوریا قەبووڵنەکراوە
نیسان 08, 2017 07:10وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی دا لەگەڵ هاوشانە تورکەکەی، پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر سوریای بە پەسەندنەکراو زانی و وتی: ئەو پەلامارە، دۆخی قەیراناوای ناوچەی ئاڵۆزتر کردووە.
-
ئێراق نیگەرانی دەربڕی لەمەڕ دەستتێوەردانی بەپەلە لە کاروباری سوریادا
نیسان 08, 2017 04:30وەزارەتی دەرەوەی ئێراق دوێشەو لەبەیاننامەیەکدا خوازیاری لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی خێرا بوو سەبارەت بە بەکارهێنرانی چەکی شێمیایی لەسوریاداو نیگەرانی دەربڕی لەمەڕ دەستتێوەردانی بەپەلە لەکاروباری ئەو وڵاتەو کارتێکەریی نگەتیڤی لەسەر شەڕی دژ بە تیرۆریزم.
-
کاردانەوەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر سوریا
نیسان 08, 2017 04:28سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەکاردانەوە بە هێرشی مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر سوریا، بانگەوازی کۆمەڵگای جیهانی کرد بۆ نەیارەتی کردنی ئەو چەشنە سیاسەتانە و وتی: ئەو سیاسەتانەی ئەمریکا، دەرنجام و شوێنهاتی نالەباری بەدواوە دەبێ بۆ ناوچەکەو جیهان.
-
ڕاگەیاندراوی نوسینگەی بەشار ئەسەد لەمەڕ پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆ سەر سووریا
نیسان 07, 2017 15:23نووسینگەی سەرۆک کۆماری سووریا لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک دا پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆسەر پێگەی ئاسمانی ئەلشەعیرات"ی جێگیر لە "حۆمس"ی وڵاتەکەی وەک کردەیەکی گەمژانەو سەرچاوەگرتوو لە دواکەوتوویی ڕامیاریی و سەربازی ئەو وڵاتە لێکدایەوە .
-
ڕۆڵی کاریگەری ئێران لە چارەسەری قەیرانی سووریا
نیسان 07, 2017 15:05بالوێزی پێشووی بەریتانیا لە سووریا ڕۆڵی ئێرانی بە کاریگەر زانی لە چارەسەری قەیرانی سووریادا .
-
پاڵپشتی کردنی لاگرانی بەریتانیایی ترەمپ لە پەلامارە مووشەکیەکەی ئەمریکا بۆسەر سووریا
نیسان 07, 2017 13:29ڕۆژنامەی ئیندێپێندنت چاپی لەندەن پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆسەر سووریای بەپێچەوانەو وەک وەچەرخانێکی بنەڕەتی زانیوە لە هەڵوێستەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا .
-
دەربڕینی ڕق و بێزاری ڕووسیا لە پەلامارەکەی ئەمریکا بۆسەر سووریا
نیسان 07, 2017 13:08سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕق و بێزاری خۆی ڕاگەیاند لە پەلامارە مووشەکیەکەی ئەمریکا بۆسەر سووریا .