-
ئولیانۆف: ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆدان
کانونی یهکهم 09, 2024 14:15نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی سەقامگیر لە ڤییەنا بیر و بۆچوونەکانی سەبارەت بە نیشتەجێبوونی "بەشار ئەسەد" لە مۆسکۆی پشتڕاست کردەوە.
-
قسەکانی وەزیری کاروباری دەرەوە لە بارەی گۆڕانکاریەکانی سووریا
کانونی یهکهم 09, 2024 12:24وەزیری کاروباری دەرەوە لەبارەی گۆڕانکاریەکانی سووریاوتی: لە بارەی مەسەلەی سووریا وڕۆخانی حکومەتی بەشارئەسەد ، ئەوشتەی کە پەشوکێنەربوو ناتەوانی وناکارامەیی سوپای سووریا لە بەرامبەر گروپە چەکدارەکان وخیرایی گۆڕانکاریەکان کە دوور لە چاوەڕوانی بوو
-
باڵوێزی ئێران: نیگەرانیی سەرەکیی ئێمە ڕەوشی خەڵکی سوریایە
کانونی یهکهم 09, 2024 11:20باڵوێزی ئێران لە دیمەشق وتی: ئەو ڕەوتەی کە ئێستا لە سووریا هاتۆتە مەیدانەوە و بەنیازە دەسەڵات بگرێتە دەست، دەبێ ستراتژی و پلان و بەرنامەی خۆی بە شێوەیەکی جددی و لێبڕاوانە بگۆڕێ.
-
کەڵکی ناڕەوا وەرگرتن لە دۆخی دەمیشق ، ئیسرائیل دەیان فڕۆکەی شەڕکەری سووریای تەقاندەوە
کانونی یهکهم 09, 2024 11:18سەرچاوە زایۆنیەکان لە کەڵکی ناڕەوا وەرگرتنی ئەم ڕژێمە لە دۆخی سووریا بۆ گەشەخوازی وبەردەوام کرانی پەلامارە ئاسمانیەکان بۆسەر دامەزراوە سەربازیەکانی ئەم وڵاتە وتەقاندنەوەی دەیان فڕۆکەی شەڕکەری میگ ی ٢٩ی سووریا هەواڵیان دا.
-
پزیشکیان: ئەمە خەڵکی سووریان کە دەبێ لە بارەی داهاتووی وڵاتەکەیان بڕیاربگرن
کانونی یهکهم 09, 2024 09:21سەرۆک کۆمار بە پیداگری لەسەر پێویستی وتووێژی نێوان چین وتوێژە جۆربەجۆرەکانی کۆمەڵگەی سووریا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن،هیواداری دەربڕی کە تێکەڵچوونی سەربازی وتوندوتیژی هەرچی خیراتر کۆتایی پێ بێت هەتا خەرڵکی ئەم وڵاتە بتوانن لە جێگایەکی ئارام و بە دوور لە هەرجۆرە توندوتیژی ونیگەرانی ویا دەسوەردانی ڕۆخێنەری دەرەکی بۆ دیاری کردنی چارەنووسیی خۆیان بڕیارێک بگرن کە شایستەی خەڵكی گەورەی سووریایە.
-
بەغدا، بە نیگەرانیەوە ڕەوشی سوریا پێوشوێن دەگرێ
کانونی یهکهم 09, 2024 06:46دەوڵەتی عێراق لە بەیاننامەیەکی فەرمی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سوریا، جارێکی دیکە جەختی کردەوە لەسەر گرینگیی پاراستنی هێمنیی و یەکپارچەیی خاک و پاراستنی سەربەخۆیی سوریا.
-
سوریا نوقمی بشێوی
کانونی یهکهم 09, 2024 05:44بەرهەڵستکارانی چەکداری حکومەتی سوریا ئەمڕۆ دەستیان گرت بە سەر شاری دیمەشقی پێتەختی سوریا. ئەوانبە بێ ئەوەی هیچ نیشانەیەک لە خۆڕاگری ببینن، کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەی دیمەشق، بینای رادیۆ و تەلەڤزیۆنی سوریا و کۆشکی سەرۆک کۆمارەتیشیان گرتە دەست.
-
وەزیری ناوخۆی عێراق: سنوورمان لەگەڵ سوریا ئارامە
کانونی یهکهم 08, 2024 15:46وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: فەرماندەرێتیی گشتیی هێزە چەکدارەکان بەردەوام باروودۆخی سنوورەکانی نێوان عێراق و سوریای لە ژێر کۆنترۆڵ و چاودێریدایە.
-
ئەنجوومەنی لەشکەریی منبج: بەردەوامین لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان
کانونی یهکهم 08, 2024 15:28ئەنجوومەنی لەشکەریی منبج کە بەشێکە لە هێزەکانی "هەسەدە" راگەیەندراوێکی لەسەر دۆخی شارەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گرووپە چەکدارەکان دەستیانکردووە بە هێرشکردنە سەر منبج. ڕاشیگەیاند کە بەردەوامە لە بەرپەرچدانەوەی هێرشی چەکدارەکان.
-
بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی ڕووداوەکانی سوریا
کانونی یهکهم 08, 2024 15:28وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێیداگرت کە دیاری کردنی چارەنوس و بڕیاردان سەبارەت بە داهاتووی سوریا تەنیا لە دەستی خەڵکی ئەم وڵاتەدایە، بە بێ خۆوەردانی تێکدەرانە و یان سەپاندنی لە دەرەوە.