-
یەکەم تاقمی دیلە فەلەستینیەکان ئازاد کران
کانونی دوھەم 20, 2025 07:50یەکەم تاقمی دیلکراوانی فەلەستینی شەوی ڕابردوو لەچوارچێوەی پێک گۆڕینەوەی دیل و گیراوان و لەبری ئازادکرانی سێ ژنی گیراوی ئیسرائیلی لە زیندانی "عوفەر"ی رژیمی زایۆنی لە ڕامەڵڵا هەڵکەوتوو لە لێواری رۆژاوای فەلەستین، ئازادکران. ئەو گرووپەی گیراوان و دیلکراوان ٦٩ ژن و٢١ منداڵ لەخۆ دەگرێ.
-
بەردەوامیی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززە
کانونی دوھەم 19, 2025 15:20سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ و سەرباری ڕاگەیەندرانی فەرمیی جێبەجێکرانی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ لە نێوان ڕژێمی زایۆنی و حەماس لە غەززە، میدیاکان باسی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆروجۆرەکانی ئەم کەرتەیان کرد.
-
گیرانی ٧٧ پشتیوانی فەلەستین لە لەندەن
کانونی دوھەم 19, 2025 14:46پۆلیسی لەندەن لە درێژەی سیاسەتی سەرکوتکارانەی دژ بە پشتیوانانی فەلەستین زیاتر لە ٧٠ خۆپیشاندەری قۆڵبەست کرد.
-
قائانی داسەپاندنی ڕێککەوتنی ئاگربڕی غەززە، ڕۆژی هەست بە سووکایەتی کردن بۆ بوونی ڕژێمی زایۆنی وەسف کرد
کانونی دوھەم 19, 2025 14:45سەرتیپ ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، داسەپاندنی ڕێککەوتنی ئاگربڕی خۆڕاگریی فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززەی بە ڕۆژی هەست بە سووکایەتی کردن بۆ بوونی ڕژێمی زایۆنی وەسف کرد.
-
ئەبووزەهری: حەماس وەفادار دەبێت بە خوێنی شەهیدان
کانونی دوھەم 19, 2025 14:32یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی فەلەستین ناسراو بە حەماس جەختی کرد حەماس وەفادار دەبێ بە خوێنی شەهیدان و ئێستا ئیتر کاتی ئازادی دیلەکانمان گەیشتووە.
-
سەرچاوە زایۆنیەکان: حەماس لیستی گیراوانی ئیسرائیلی ڕادەس کرد
کانونی دوھەم 19, 2025 08:59سەرچاوە زایۆنیەکان ڕاپۆرتیان دا کە بزوتنەوەی حەماس لیستی یەخسیرانی زایۆنی کە بڕیارە لە قۆناخی یەکەم دوای جێبەجێ کرانی ئاگربڕ ئازادبکرێن، داوە بە نێونجیکەران .
-
دەسپێکرانی جێبەجێکردی ئاگربڕلە غەززە
کانونی دوھەم 19, 2025 06:47ڕێککەوتنی ئاگربڕی نیوان خۆڕاگری وڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لەم دەقەوە بە فەرمی جێبەجێ کرا.
-
شایی خەڵکی غەزە دوای ڕاگەیندرانی ئاگربڕ
کانونی دوھەم 19, 2025 05:56ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غەززە پاش پازدە مانگ جەنایەتی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی فەلەستین کە بە داکۆکی ئەمریکا ئەنجام دەبوو ، بەرەو ڕووی پێشوازیی کۆمەڵگای جیهانی بوویەوە و شەپۆلێکی شادی و خۆشحاڵی هەم لە غەززە و هەم لە وڵاتانی ناوچەکە هەستاندەوە.
-
ژماردنی سات وچرکەکان بۆ دەسپێکرانی ئاگربڕلە غەززە
کانونی دوھەم 19, 2025 05:47خەڵکی فەلەستین لە غەززە چاوەڕوانی جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ هەتا چەند ساعەتێکی ترن وئەمە جێگای هیوا وهۆمیدە کە بۆمباران وکوشتن وقەڵاچووی خویناوی ڕژێمی زایۆنی دوای ٤٧٠ ڕۆژ ڕابگیردرێت.
-
حەماس : داگیرکارانمان ناچار بە ڕاگرتنی دەسدرێژکاری کرد
کانونی دوھەم 19, 2025 03:47بزوتنەوەی حەماس جەختی کرد دوژمنی زایونی لە گەیشتن بە ئامانجەکانی شکستی هێنا و ناچار بە ڕاگرتنی دەسدرێژکاری بوو .