ژماردنی سات وچرکەکان بۆ دەسپێکرانی ئاگربڕلە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i435026-ژماردنی_سات_وچرکەکان_بۆ_دەسپێکرانی_ئاگربڕلە_غەززە
خەڵکی فەلەستین لە غەززە چاوەڕوانی جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ هەتا چەند ساعەتێکی ترن وئەمە جێگای هیوا وهۆمیدە کە بۆمباران وکوشتن وقەڵاچووی خویناوی ڕژێمی زایۆنی دوای ٤٧٠ ڕۆژ ڕابگیردرێت.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 19, 2025 05:47 Asia/Tehran
  • ژماردنی سات وچرکەکان بۆ دەسپێکرانی ئاگربڕلە غەززە

خەڵکی فەلەستین لە غەززە چاوەڕوانی جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ هەتا چەند ساعەتێکی ترن وئەمە جێگای هیوا وهۆمیدە کە بۆمباران وکوشتن وقەڵاچووی خویناوی ڕژێمی زایۆنی دوای ٤٧٠ ڕۆژ ڕابگیردرێت.

خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززە چاوەڕوانی جێبەجێکردنی ئاگربڕن کە بڕیارە لەماوەی یەک ساعەتی داهاتوو جێبەجێ بکرێت. ڕێککەوتنی ئاگربڕلە قۆناخی یەکەم بۆماوەی شەش حەوتە ، ئازادکرانی ٣٣ بەندی زایۆنیستی لە غەززەی پێشبینی کردووە. لەبەرامبەردا ڕژێمی زایۆنی ئەرکمەندە بە ئازادکردنی ٧٣٧ زیندانی فەلەستینی .

هەروەها سێ یەخسیری ئیسرائیلی پاشنێوەڕووی ئەمڕۆ ئازاد دەکرێن ولەبەرامبەر هەر یەخسیری زایۆنی ، ٣٠ دیلی فەلەستینی ئازاد دەکرێن. وەزاڕەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند کە ئاگربڕلە غەززە لە ساعەت هەشت وسیی یەکشەممە بە کاتی خۆجیی دەسپێدەبێت ولە برایانی فەلەستینی داوای کردووە هەتا کۆتایی خۆیان بپارێزن وچاوەڕوانی دەستوروفەرمانی سەرچاوە فەرمیەکان بن . وردیاتی ڕۆژی یەکەمی ڕێککەوتن، ڕەوتی گوێزرانەوەی دەسگیرکراوان وبەندیان بە پێی یاساوڕێسای دیاری کراو کە لە ڕێککەوتننامەکەدا نووسراوە ، دەسپێدەکرێت.