-
شەرمەزارکرانی پەلاماری سەر زاحیەی لوبنان لەلایەن ئێرانەوە
ئهیلوول 28, 2024 04:56کاربەدەستانی ئێرانی بۆوێنە سەرۆک کۆمارو سەرۆکی مه جلسی و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە پەلامارەکانی سەر زاحیەی لوبنانیان بەتوندی شەرمەزار کرد.
-
پێداگری گۆترێش کرد لەسەر بەرگرتن لە شەڕی ناوچەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین
ئهیلوول 28, 2024 04:39ئانتۆنیۆ گۆترێشی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە کلیلی کۆتایی هێنان بە توندو تیژی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ئەوەیە کە بەربگیرێ بە شەڕی ناوچەیی.
-
پەلاماری بەردەوامی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر زاحیەی باشوری بەیروت
ئهیلوول 28, 2024 03:52میدیاکانی جیهان ڕایانگەیاند کە پەلاماری ئەرتەشی زایۆنیست بۆسەر زاحیەی باشوری بەیروت و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیل هەروا بەردەوامە.
-
عێراقچی: با ئەنجومەنی ئاسایش هەنگاوی خێرا هەڵبگرێ
ئهیلوول 28, 2024 03:43وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە کارامەنەبوونی ئەنجومەنی ئاسایشی لەهەمبەر ڕاگرتنی قەڵاچۆکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لە غەزەو لوبنان وتی هۆکەی ئەوەیە کە ئەمریکاو چەند وڵاتێکی ڕۆژئاوایی هیچ نرخێک دانانێن بۆ گیانی خەڵکی ناوچەکەمان و ئاشتی و سەقام لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین.
-
ئەمریکا، سەرەکیترین لایەنگری تاوانکارییەکانی رژیمی ئیسرائیلە
ئهیلوول 28, 2024 03:11وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا، گرینگترین هاوبەشی جەنایەتە جەنگییەکانی رژیمی ئیسرائیلە لە ژینۆسایدی فەلەستینیەکان و تاوانکارییەکانی دژ بە گەلی لوبنان.
-
کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی لوبنان
ئهیلوول 26, 2024 09:02کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە داخوازی فەرەنسا بۆ لێکدانەوەی پەلامارەکانی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەچوو و فەرەنسا پێشنیاری ئاگربڕێکی کاتیی ٢١ ڕۆژەی دا بە هاوکاریی ئەمریکا لە پێناو گەیشتنە ئاگربڕێکی هەمیشەیی.
-
خۆپیشاندانی دژەزایۆنی لە گەورەشارەکانی ئەمریکادا
ئهیلوول 26, 2024 07:46خۆپیشاندان لە شارە جۆراوجۆرەکانی جیهان بەتایبەت لە شارەکانی ئەمریکادا بە هێنانەئارای داخوازی ڕاگیردرانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر فەلەستین و لوبنان بەڕێوەچوو.
-
پێداگری ئانڕوا لەسەر دەسپێکی سێ تراژیدیا لە غەزەو ڵیواری ڕۆژئاواو لوبنان
ئهیلوول 26, 2024 07:23ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئاوارەو وەیلانە فەلەستینیەکان وێرای وریاییدان بەرامبەر بە لیکەوتەکانی شەڕێکی گشتگیر لە ناوچەکە ڕایگەیاند کە لەدوای پەلاماری ئاسمانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر باشوری لوبنان هەنوکە ئەو بنیاتە ڕوبەڕو بۆتەوە لەگەڵ سێ تراژیدیاو کارەسات.
-
عەراقچی: ئیسراییل ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پاڵپێوەنا بەرەو کارەسات
ئهیلوول 26, 2024 06:45سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە باروودۆخ لە لوبنان و ناوچەکە بە شێوەیەکی بێ وێنە جێینیگەرانییە، وشداری دا: ناوچەکە لە سەروبەندی کارەساتێکی تەواودایە و پشتیوانیی بێسنووری ئەمریکاو ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی، ئیسراییلی تەواو سەرەڕۆ کردووە بۆ ئەوەی بە بێ ترس جەنایەت ئەنجام بدات. ئەم پارێزراوبوونە ، هاوکات لەگەڵ بێدەنگەکردنی ئەنجومەنی ئاسایش، ناوچەکەی بەرەو کارەساتێکی تەواو پاڵ پێوە ناوە.
-
پزیشکیان: دڕندەکاری زایۆنیستەکان لە لوبنان کارەساتێکی مرۆییە
ئهیلوول 26, 2024 06:41مەسعود پزیشکیان لە وتووێژی لەگەڵ کەناڵی سی ئین ئین" وێڕای ئاماژە بە دڕێژەی دڕندەکاری ڕژیمی زایۆنیستی بەرامبەر بە خەڵکی لوبنان وتی ئەو دڕندەکاریە کارەساتێکی مرۆییەو پێویستە بەر بەو ڕژیمە بگیردرێ.