-
داوای زەریف لە وڵاتانی ئیسلامی بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژیی لەدژ موسڵمانانی میانمار
ئهیلوول 04, 2017 16:44وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، خوازیاری هەنگاوی پراکتیکی وڵاتانی ئیسلامی بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژییەکان لەدژ موسڵمانانی میانمار بوو.
-
هەشتاوحەوت هەزار موسوڵمانی ڕوهینگیایی میانمار پەنایان بردبۆ بەنگلادش
ئهیلوول 04, 2017 16:30ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی دوشەممە بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند لەکاتی دەسپێکرانی توندوتێژیەکانی بیست وپێنجی ئاگوست هەتا ئێستاکە هەشتاو حەوت هەزار پەنابەری ڕوهینگیا لە میانمار بۆ بەنگلادش پەنایان بردووە.
-
کارەساتی مرۆیی پارێزگای موسڵمان نشینی راخینی میانمار
ئهیلوول 04, 2017 09:08لەکاتێکدا کە کوشت وبڕی موسڵمانانی رۆهینگیا لەپارێزگای راخینی میانمار بەردەوامە، ئانگ سان سوچی وەزیری دەرەوەی میانمار بۆ کۆتایی هێنان بەو ڕەگەزکوژییە، کەوتووەتە ژێر گوشار.
-
بارودۆخی نالهباڕی موسوڵمانانی میانمار
ئهیلوول 03, 2017 21:07لە ساڵانی ڕابردوودا کوشتنی بەرنامەبۆکراوی دەیان هەزار موسوڵمان لە میانمار لەلایەن توندڕەوانی بودایی و بێ دەنگەی ماناداری دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەمبارەوە، بووەتە هۆی ڕەخنە وگازندەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هەوڵێک کە سەدان هەزار موسوڵمانیشی ئاوارەی وڵاتانی دیکە کردووە.
-
تاوسەندنی قەیرانی مرۆڤی لە بەنگلادش هاوکات لەگەڵ چوونی ٦٠ هەزار موسڵمانی رۆهینگیا لە میانمارەوە
ئهیلوول 03, 2017 14:10هاوکات لەگەڵ چوونی نزیک بە٦٠هەزار موسڵمانی رۆهینگیا لە میانمارەوە بەرەو بەنگلادش، گوشاری سەر چەند سەرچاوەی ئاژانسەکانی فریاگوزار تاوی سەندووەو بەرپرسانی خۆجێی لەمەڕ قەیرانی مرۆیی وریایی دەدەن.
-
شەرمەزارکرانی موسڵمان کوژیی لە میانمار لەلایەن هەزاران کەس لە خەڵکی ڕووسیاوە
ئهیلوول 03, 2017 13:55هەزاران کەس لە ڕووسیا بەسازدانی گردبوونەوەو خۆپێشاندان لە مۆسکۆ و چەند شاری دیکەی ڕووسیا، کوشت و بڕی موسڵمانان لە میانماریان شەرمەزار کردو خوازیاری ڕاگیرانی ئەو تاوانکارییانەو هەروەها کاردانەوەی شێلگیرانەی کۆمەڵگای جیهانی بوون.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان : بەرەکوژی لە میانمار کارەساتی نوێ مرۆڤییە
ئهیلوول 03, 2017 12:16یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی ، بەرە کوژی دژی کەمایەتی موسوڵمانەکان لە میانماری بە کارەساتی نوێ مرۆڤی زانی .
-
پەیوەندیی تەلەیفونیی ئەردۆغان لەگەڵ ڕێبەرانی سێ وڵاتی جیهان لەبارەی قەیرانی میانمار
ئهیلوول 03, 2017 12:09سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندیی تەلەیفونیی لەگەڵ ڕێبەرانی سێ وڵاتی جیهان جەختی کرد لەسەر گرینگایەتی هاوکارییە جیهانییەکان بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی مرۆیی لە میانمار.
-
یارمەتی گەیاندن لە باکووری ڕۆژئاوای میانمار هەڵپەسێردرا
ئهیلوول 02, 2017 13:47لانی کەم دووسەدو پەنجا هەزار کەس لە موسوڵمانانی ڕوهینگیا لە ستانی ڕاخین دوابەدوای پەلاماری بەربڵاوی سوپای میانمار لە یارمەتی خوراکی بێوەری کران.
-
مردنی هەژمارێک موسڵمانی رۆهینگیایی بەهۆی وەرگەڕانی بەلەم
ئهیلوول 02, 2017 12:59ژمارێک موسڵمانی رۆهینگیایی لەکاتی هەڵاتن لە سەرکوتی سەربازانی میانماری لە ڕووباری ناف هەڵکەوتوو لە سنووری بەنگلادش لەگەڵ ئەو وڵاتە، گیانیان لەدەست دا.