• داوا دەکرێت هەڵەبجە لە هەڵبژاردنەکاندا وەک بازنەیەکی سەربەخۆ دیاریبکرێت

    داوا دەکرێت هەڵەبجە لە هەڵبژاردنەکاندا وەک بازنەیەکی سەربەخۆ دیاریبکرێت

    ئاب 03, 2020 02:35

    جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، نوسراویان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی عێراق کردوە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا پارێزگای هەڵەبجە وەک بازنەیەکی سەربەخۆ دیاریبکرێت و ژمارەی کورسییەکانی دیاریکراوبێت، بەو پێیەی لە ئەنجومەنی وەزیران، مامەڵە فەرمییەکان و کۆدی خۆراکیدا هەڵەبجە وەک پارێزگا جیاکراوەتەوە.