-
ڕەخنەی بریتانیا لە یاسای به‌تاوان زانینی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییەکانی عێراق له‌گه‌ڵ ڕژێمی زایونی
May 27, 2022 13:11«ده‌یڤید لامی» وته‌بێژی کاروباری ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی بریتانیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ره‌خنه‌ی له په‌سه‌ندکردنی یاسای به‌تاوان زانینی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ ڕژێمی زایونی گرت و رایگه‌یاند: ده‌بێت حکومه‌تی بریتانیا رێگای دیپلۆماسیی خۆی به‌کاربهێنێت و عێراق له‌م یاسا مه‌ترسیداره دوور بخاته‌وه.
-
پەرلەمانتارێکی عێراقی: هه‌ر لێکترازان و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک کاریگه‌ریی له سەر هه‌موو ناوچه‌کانی وڵات داده‌نێت
May 27, 2022 11:28«مه‌حمود حه‌یانی» ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی «فه‌تح» له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند: کێشه و جیاوازییەکانی نێوان ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سیاسین و ڕەھەندی دیکەی نییەو بەم پێیە هه‌ر لێکترازان و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کیش ڕاستەوخۆ کاریگه‌ری و لێکه‌وته‌ی له‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌کانی وڵات ده‌نێت.
-
نیگەرانیی ئەمریکا لە پەسەند کرانی یاسای بە تاوان زانینی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی
May 27, 2022 06:26وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا نیگه‌رانیی خۆی له په‌سه‌ندکردنی یاسای به‌تاوان زانینی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی ده‌ربڕی و بانگەشەی کردووە کە: ئه‌م یاسایه جگه له‌وه‌ی کە ئازادیی ڕاده‌ربڕین ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، یارمه‌تی دروستکردنی که‌شێکی دژه جوله‌که‌ش ده‌دات.
-
یاسای بە تاوان زانینی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی لە پەرلەمانی عێراق دا پەسەند کرا
May 27, 2022 06:08پەرلەمانی عێراق بە کۆی دەنگەوە یاسای بە تاوان زانینی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونیی پەسەند کرد.
-
مۆڵەتی شەش ڕۆژەی «عیمران خان» بە دەوڵەتی پاکستان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان
May 26, 2022 13:51«عیمران خان» سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان کە لە ڕۆژی ڕابردووەوە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە وەلانانی دەوڵەتەکەی لەگەڵ لایەنگرەکانی خۆپیشاندانی دەست پێ کردووە، شەش ڕۆژ دەرفەتی داوەتە دەوڵەتی «شەھباز شەریف» ھەتا پەرلەمانی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە ھەڵوەشێنێتەوە.
-
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕووبەڕووی ڕەخنەی سوننەکانی ئەم وڵاتە دەبێتەوە
May 25, 2022 08:10ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: ھەڵس و کەوتی یەکلایەنەی «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بووەتە ھۆی ناڕەزامەندیی سیاسەتڤان و ھۆزە سوننەکانی عێراق و ڕووبەڕووی دوور خرانەوە لە پۆستەکەی دەکاتەوە.
-
پەرلەمانى عێراق پڕۆژەیاسای قەدەغەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونیی پەسەند دەکات
May 25, 2022 06:15سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:، سبەینێ پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و کارنامەی کۆبونەوەکەش لە یەک برگە پێکهاتووە کە ئەویش بریتییە لە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەتاوانناساندنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی.
-
حاکم زاملی: حه‌وته‌ی داهاتوو پرۆژه یاسای به‌تاوان هه‌ژمارکردنی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌خرێته کارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه
May 20, 2022 07:04«حاکم زاملی» جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای به‌تاوان هه‌ژمارکردنی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل کرا، حه‌وته‌ی داهاتوو پرۆژه‌یاساکه ده‌خرێته کارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه‌و په‌سه‌ند ده‌کرێت.
-
ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی یەکجاریی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان
May 17, 2022 10:03وەزیری نێوخۆی لوبنان لە پرێس کۆنفرانسێکدا دەرەنجامی یەکجاریی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.
-
نوری مالیکی: پەرلەمانی ئێستا متمانەی بە وەزیرەکانی دەوڵەتی ئێستا نەداوە ھەتا لێیان بستێنێتەوە
May 13, 2022 05:45«نوری مالیکی» سه‌رۆکی ھاوپەیمانیی ده‌وڵه‌تی یاسای عێراق رایگه‌یاند: پەرلەمانی ئێستا متمانەی بە وەزیرەکانی دەوڵەتی ئێستا نەداوە ھەتا بتوانێ لێیان بستێنێتەوەو دیارە ئەمەش سەرپێچی کردنی ئاشکرای یاسایە.