-
ڕێوڕەسمی دەستپێکرانی کۆرەجەژنی فیلمی فەجر
کانونی دوھەم 30, 2019 12:49سی و حەوتەمین کۆرەجەژنی فیلی فەجر، بە بڵاوکردنیی سروودی نیشتمانی وخوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بە ئامادەبوونی ژمارێکی زۆر لە کاربەدەستانی سینەما و هەروەها نوێنەرانی میدیاکان دۆێشەو(سێی شەممە شەو) نۆهەمی ڕێبەندانی لە هۆڵی سینەمایی پەردیسی تیئاتری تاران دەستپێکرا.
-
پەیمان نوێکردنەوەی سەرۆک کۆمار و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمامی کۆچکردوو و شەهیدان
کانونی دوھەم 30, 2019 12:13سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران لە سەروبەندی چلەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بەئامادەبوون لەسەر گڵکۆی پاکی حەزرەتی ئیمام خومەینی(ڕە) و گوڵزاری شەهیدانی بەهەشتی زەهرا(س) ، لەگەڵ ئارمانجەکانی دامەزرێنەری کەبیری کۆماری ئیسلامی و شەهیدان، پەیمانیان نوێ کردەوە.
-
سەرتیپ ئیسماعیلی: سەرکەوتوو بوونی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران لە جیهان، دەگمەنە
کانونی دوھەم 30, 2019 11:04راوێژکار و یاریدەری فەرماندەی گشتیی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: سەرکەوتوو بوونی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران لە چاخی بەرەڤانیی پیرۆز، لەمێژووی بەرگریی ئاسمانیی سەت ساڵی رابردووی جیهاندا بێ وێنەیە.
-
ئامادەبوونی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەسەر مەرقەدی ئیمام خومەینی(ڕە) و گوڵزاری شەهیدان
کانونی دوھەم 30, 2019 09:20لەسەروبەندی دەیەی فەجر و چلەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی پڕشکۆی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی لەسەر گڵکۆی پاکی ئیمام خومەینی(ڕە) دامەزرێنەری کەبیری ئینقلابی ئیسلامی ئامادەبوون و بە خوێندنی نوێژ و قورئان، یادی ئەو بەڕێزە کۆچکردووەی بەرز ڕاگرت.
-
ئەمیر حاتەمی: خەڵکی وشیاری ئێرانی ئیسلامی ناکەونە داوی سیسیتەمی زاڵێتی خواز
کانونی دوھەم 29, 2019 13:56وەزیری بەرەڤانیی ئێران وتی خەڵکی وشیار و ئاگاداری ئێرانی ئیسلامی بە بەسیرەت و دوژمن ناسیی تایبەت بە خۆیان هەرگیز ناکەونە داوی سیستەمی زاڵێتی خواز و پیلانگێڕییەکانی ئەوان.
-
سەرلەشکەر باقری: ئێران هێورترین وڵاتی ناوچەیە
کانونی دوھەم 29, 2019 13:33سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد؛ ئەمڕۆکە ئێران هێورترین و ئەمنترین وڵاتی ناوچەیە.
-
ئێران، دیزاینەر و ڕاویژکاری چێکرانی گەورەترین بەنداوی خاکیی جیهان
کانونی دوھەم 28, 2019 18:37بەرپرسی کۆمپانیای ئێرانیی مەهاب قودس وتی: ئێران بە سەرکەوتن لە تەندەری چێکرانی گەورەترین بەنداو و هێزگەی کارەبائاویی ئەفریقا وەک دیزاینەر و راویژکاری چێکرانی گەورەترین بەنداوی خاکیی جیهان هەڵبژێردرا.
-
سەرتیپ شکارچی: ئێران ڕێگە بەکەس نادا دەسوەردان بکا لە توانا بەرگرییەکەی
کانونی دوھەم 28, 2019 16:22وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران بەئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامی ڕێگە بەکەس نادا دەسوەردان بکات لەبواری توانا بەرگرییەکەی، وتی: ئێران بەگوێرەی نیازی وڵات لەبواری مووشەکیدا هەنگاو هەڵدەگرێ.
-
دەریادار سەیاری: دوکتۆرین سەربازیی ئێران بەرەڤانیی و پشت بەستن بە توانای پێشپێگرانەیە
کانونی دوھەم 27, 2019 09:42جێگری ڕێکخەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی یەکشەممە بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە دۆکتۆرینی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەڤانی لە سەر توانای پێشپێگرانەیە، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە هەموو کەرەستەی سەربازی- بەرەڤانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوخۆ ساز دەکرێ.
-
قاسمی : توانایی موشەکیی ئێران دانوستان هەڵناگرێ
کانونی دوھەم 26, 2019 07:42وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕنسە کە خوازیاری وەستانی بەرنامەی موشەکیی ئێران ببوو جەختی کردەوە ،توانایی موشەکیی ئێران دانوستان هەڵناگرێ.