-
لیبرمەن : ئاگربڕبەمانای تەسلیم بوونی نتانیاهۆ لەهەمبەر حیزبوڵڵایە
تشرینی دووهم 27, 2024 11:35ئاویگدور لیبرمەن وەزیری شەڕی پێشووی ڕژێمی زایۆنی لە پەیامێکی توئیتریدا جەختی کرد : نتانیاهۆ قسەی لە سەرکەوتنی یەکجاری کرد بەڵام کاتی ئاگربڕ قسەی لە سەرکەوتنی هیچ لایەنێک نەکرد و دیارە ئاگربڕمانای تەسلیم بوونی نتانیاهۆ لە هەمبەر حیزبوڵڵایە
-
دانپێدانانی یائیرلاپید بە شکستی زایۆنیستەکان
تشرینی دووهم 27, 2024 11:35یائیر لاپید سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی لە پەیامی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە ئاماژە بە گرتن و کوژران و برینداربوونی زایۆنیستەکان، دابەزینی ئابووری و ڕادەی ڕق و کینە لە دژی زایۆنیستەکان لە جیهاندا ڕایگەیاند: ئاگربەستی نەتانیاهۆ شکستی یەکجاری سیاسەتەکانیەتی
-
دانپێدانانی زایۆنیەکان بە شکست لە هەمبەر حیزبوڵڵا
تشرینی دووهم 27, 2024 11:34دوایین ڕاپرسی کاناڵی 13 زایۆنیستی لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان نیشانی دا کە لەسەدا شەستی زایۆنیەکان لە سەر ئەو باوەڕەن کە ئەو ڕژێمە لە شەڕ لە گەڵ حیزبوڵڵا شکستی هێناوە
-
دانپێدانانی بێ وێنەی فەرماندەی باڵای زایۆنیستی بە شکست
تشرینی دووهم 27, 2024 11:34هرتزی هالوی، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ئەرتەشی تیرۆر ، دانی نا بە شکستی خۆی و وتی: بەرپرسایەتی شکستی ئەرتەشی ئیسرائیل لە ئەستۆ دەگرم و زۆر باش لە مانای ئەو ئەو شکستە تێدەگەم.
-
نەبیە بری ڕوولە ئاوارەکان: بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانتان تەنانەت ئەگەرکاولیش بوون
تشرینی دووهم 27, 2024 10:19سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان وتی: لوبنان سەرکەوت هەتا لە کارێگەریەکانی دەسدرێژی ڕژێمی زایۆنی پێشگیری بکات
-
پزیشکی ئۆردۆنیی خۆبەخش لە غەززە چی دەلێ؟
تشرینی دووهم 27, 2024 08:30بزانین د. محەممەد ئەلدەردۆر پزیشکی ئۆردۆنیی خۆبەخش لە غەززە لە وتووێژی لەگەڵ کەنالی ئەلعالەم سەبارەت بە دۆخی ئەم ناوچەیە چی ئەلێ.
-
دەسپێکرانی گەڕانەوەی ئاوارە لوبنانیەکان بۆ سەر ماڵ وحاڵیان هاوکات لەگەڵ دەسپێکرانی ئاگربڕ
تشرینی دووهم 27, 2024 05:20هاوکات لەگەڵ دەسپێکرانی ئاگڕبڕلە لوبنان ئاوارەکانی ناوچەجۆربەجۆرەکان لەوان خەڵکی باشوور، بەقاع وزاحیەی بەیروت گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان دەسپێکرد.ڕێککەوتنی ئاگربڕی نێوان لوبنان وڕژێمی داگیرکەری زایۆنی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاتژمێرچواری بەیانی بە کاتی بەیروت جێبەجێ کرا.
-
باێدن : ئیسرائیل ولوبنان ئاگربڕیان قەبوڵ کرد
تشرینی دووهم 27, 2024 04:02جۆباێدن سەرۆک کۆماری ئێستاکەی دێموکراتی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئیسرائیل ولوبنان ئاگربڕیان قەبوڵ کردجۆباێدن سەرۆک کۆماری دێموکراتی ئێستاکەی ئەمریکا کە لە دوایین ڕۆژەکانی سەرۆک کۆمارەتی خۆی دایە ، پاشنێوەڕووی سێشمەمە بە کاتی خۆجیی لە وتاردانێکدا لە کۆشکی سپی لە ناوکۆی پەیامنێران دا ، ڕێککەوتن بۆ کۆتایی دان بە تێکەڵچوونەکانی نێوان ئیسرائیل وحیزبوڵڵای لوبنانی تەئیدکردووتی: ئەمڕۆ من هەواڵێکی باشم لە ڕۆژهەڵاتی ناڤێن پێیە.
-
کاردانەوەی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ڕێککەوتنی ئاگربڕلە لوبنان
تشرینی دووهم 27, 2024 03:49" ستیفان دووجارێک" وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ئانتۆ نیۆ گۆترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیاندنی ئاگربڕی نێوان ئیسرائیل ولوبنان پێشوازی دەکات وخوازیاری جێبەجێ کرانی خێرای ئەم ڕێککەوتنەیە.
-
ئاگربەس لە لوبنان بە فەرمی دەسپێکرا
تشرینی دووهم 27, 2024 03:33ژێدەرەهەواڵیەکان لە جێبەجێ کرانی فەرمی ئاگربڕلە لوبنان لە کاتژمێر ٥:٣٠ی بەیانی بەکاتی تاران وچواری بەیانی بە کاتی بەیروت هەواڵیان دا