-
فستیڤاڵی هەنار لە گوندی جوانی ساتیاری پاوە
تشرینی دووهم 23, 2025 06:52لێرەدا هەناری گەورە و شیرین و کوالیتی بەرزی پاوە، هەریەکەیان شاکارێکی سروشتن کە دەڵێی جوانی و کوالیتی خۆیان پیشان دەدەن. ئەم فێستیڤاڵە نەک هەر دەرفەتێک بوو بۆ ناساندنی توانای گەشتیاریی پاوە، بەڵکو بوو بە شوێنێک بۆ دروستکردنی ئاوەدانی ئابووری بۆ خەڵکی ناوچەکە.
-
لاوازبوونی پێگەی کورد لە بەغدا سەرەڕای زیادبوونی دەنگی بەشێک لە حیزبە کوردییەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە
تشرینی دووهم 23, 2025 06:11لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانی عێراقدا، هیچ کام لە پارت و لایەنە شیعەکان زۆرینەی پێویستیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەدەست نەهێناوە و "چوارچێوەی هەماهەنگی" ناچارە هاوسەنگی لە نێوان لایەنە بچووکەکان دروست بکات. لە وەها کەشێکیدا ، حیزبە کوردییەکانی عێراق کە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا چەندین جار ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیان لە پێکهێنانی حکومەتەکانی بەغدا بینیوە، ئێستاکە لە دۆخێکی لاوازتردان .
-
بەردەوامیی کاردانەوەکان بەرامبەر بە پلانەکەی ئەمریکا سەبارەت بە ئاگربڕی غەززە
تشرینی دووهم 22, 2025 05:05کاردانەوە بەرامبەر بە پلانەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە هاوکات لەگەڵ بەردەوامی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لەم کەرتە، هێشتا هەر بەردەوامە. ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بە سەیر و سەمەرەترین بڕیارنامەی مێژووی نەتەوە یەکگرتووەکانی وەسفی کردووە.
-
بەردەوامیی شەڕی قورسی نێوان هێزەکانی جۆلانی و هەسەدە بە چەکی قورس لە شاری ڕەقە و دەڤەری ئەم شارە
تشرینی دووهم 21, 2025 17:05بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ناسراو بە هەسەدە بە ئاماژە بە بەردەوامیی شەڕ و پێکدادانی نێوان چەکدارانی هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی جۆلانی لە ڕەقە ، ڕاشیگەیاند کە چەکدارانی پێشوی داعش و گرووپەکانی سەر بە حکومەتی جۆلانی لەم پێکدادانانەدا پشتیوانیی هێزەکانی جۆلانیان کردووە.
-
فەرماندەی سوپای لوبنان: لە قۆناغێکی چارەنووسسازداین/ هێرشەکانی ئیسراییل ڕێگرن لە سەقامگیربوونی سوپای لوبنان
تشرینی دووهم 21, 2025 11:35فەرماندەی سوپای لوبنان وتی کە وڵاتەکەی بە قۆناغێکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیدا تێدەپەڕێ و بەردەوامی پەلاماری دەسدرێژکارانەی ئەم ڕژێمە بۆ سەر خاکی لوبنان پێش دەگری بە سەقامگیربوونی هێزەکانی سوپای لوبنان لە باشووری وڵاتدا.
-
درێژەی قەیران لە سیستمی تەندرووستیی ئینگلیز
تشرینی دووهم 21, 2025 04:45ڕاپۆرتێک سەبارەت بە درێژەی قەیران لە سیستمی تەندرووستیی ئینگلیز پێشکێش دەکرێت.
-
ڕۆژی جیهانی منداڵان لە ژێر سایەی ئازار و ماتەمینیدا؛ ٢٠ هەزار منداڵی شەهید بەڵگەی دڕندەکاریەکانی ڕژێمی زایۆنیستین
تشرینی دووهم 20, 2025 18:20بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستینی حەماس بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان ڕایگەیاند کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ هەزار منداڵی فەلەستینی لە کەرتی غەززە لە ئەنجامی جەنایەتەکانی ڕژیمی داگیرکەری زایونی شەهید بوون.
-
هوشداری سەبارت بە جم وجوڵی دەسوەردەرانەی تورکیا لە پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق
تشرینی دووهم 20, 2025 16:50ئەندامی بزووتنەوەی حقوقی عێراق وێڕای وشداری دان سەبارەت بە جم و جوڵی دەسوەردەرانەی تورکیا لە پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە وتی : حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە دەبێ بە بێ دەسوەردانی بیانی و بە پێی ئیرادەی نیشتمانی بێت.
-
هاواری پشتگریی لە فەلەستین لە یاریگەی بارسێلۆن
تشرینی دووهم 20, 2025 06:03لە ئیسپانیا کەمتر حەوتەیەک هەیە کە تێیدا ڕێپیوان یان ڕووداوێکی دیکە بۆ بەرەڤانی لە غەززە، بەڕێوە نەچووبێ.
-
دەستدرێژیی و ئازاردانی ژنان لە نێو سوپای ئینگلیزدا
تشرینی دووهم 20, 2025 04:34سێ دووی ژنان و کچان لەسوپای ئینگلیزدا، دەسدرێژییان کراوەتەسەر و رەفتاری جینسیی ئازاردەر دژ بەوان کراوە.