-
دوایین ئاماری توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران
شوبات 26, 2020 12:37وەزاڕەتی تەندوروستی ، دەرمان و فیرکاری پزیشکی ئێران ڕایگەیاند : ئاماری توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە ١٣٩ کەس .
-
شەمخانی : پەیڤی سەرەکی کڕۆنا تەواوکردنی ستراتیژی ئەوپەڕی گوشارە لەسەر ئێران
شوبات 26, 2020 08:06سکرتێری لیژنەی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران وێڕای ئاماژە بە پیلانی نوێی دوژمن بەدژی ئێران ئەویش بەبیانووی بڵاوبوونەوەی کڕۆناڤایرۆس پێداگری کرد کە بڕیاروایە ستراتیژی ئەوپەڕی گوشار لەسەر ئێران بە پەیڤی سەرەکی کڕۆنا تەواو بکرێ.
-
ڕۆحانی : ئێران بۆ بەربەرەکانی دژبە ڤایرۆسی کڕۆنا تەواو لە ئامادەباشی دایە
شوبات 26, 2020 04:47سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە ئێران بەئامانجی بەربەرەکانی دژبە ڤایرۆسی کڕۆنا تەواو ئامادەیە وتیشی : سەرجەم نەخۆشخانەکانی وڵات تەیارن و هەموو مەتریالێکی پزیشکی و پاک و خاوێنی بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەو بەرگرتن لە ڤایرۆسی کڕۆناش لە ئێران دەس دەکەوێ.
-
جەختکردنەوەی ئێران و تورکیا لە سەر بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کرۆنا
شوبات 25, 2020 15:45باڵوێزی ئێران لە ئانکارا و وەزیری تەندروستی تورکیا جەختیان کردووە لە سەر بەرەنگاربوونەوەی ڤایرووسی کرۆنا.
-
تەشەنای ڤایروسی کرونا لە قوتابخانەکان و ناوەندەکانی فێرکاری
شوبات 25, 2020 12:06تا بەر لە نیوەڕوی ئەمڕۆ ژوماری 15 کەسی نوێ تووشبوون بە کرونا ناسێندراون کە لەو ژومارەیە 7 کەس لە قوم 4 کەس لە تاران 2 کەس لە گیلان و کەسێکیش لە پارێزگای ناوەندی و کەسێکیش لە تونێکابون بوونە . لەو پازدە کەسە سێ کەس گیانیان لە دەس داوە . کە تێکڕا 43 کەس توشو بوونە کە 8 کەسیان گیانیان لە دەس داوە .
-
وڵاتانی بایکۆتکەری دەرمان شیاوی ئەندامەتی لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤ نین
شوبات 25, 2020 09:38بەڕێوەبەری ناوەندی مافی مرۆڤی سەر بە دەزگەی دادی ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە وڵاتانی بایکۆتکەری دەرمان شیاوی ئەوە نین ئەندامی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ بن، وتیشی: ئەو کردەوانە، نەک هەر سزادانی بە کۆمەڵی گەلێک ، بەڵکوو شێوازێکی مۆدێڕنی بنپێ کردنی مافی مرۆڤە.
-
سەفەری شاروومەندانی ئێراقی بۆ ئێران قەدەغە کرا
شوبات 25, 2020 08:50باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئێراق رایگەیاند؛ سەفەری شاروومەندانی ئێراقی بۆ ئێران هەتا شەشەمی مارسی ٢٠٢٠ قەدەغەیە.
-
مردنی چوار کەس بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتالیا
شوبات 24, 2020 12:47بەرپرسانی ئیتالیایی، ڕایانگەیاند، چوار کەس بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەڵوەشانەوەی کارو چالاکیی رۆژانە لە چەند شوێنێکی ئەو وڵاتە، گیانیان لەدەست دا.
-
موسەوی: داخرانی دەروازە سنوریەکان، کاتییە
شوبات 24, 2020 12:29وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: لەڕێی باڵوێزخانەکان، دەستمان کردووە بەڕاوێژکردن لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی دراوسێ هەتا دڵینایان بکەینەوە، هێچ حاڵەتێکی جێی گومان لە سنورەکان دەرباز نابن.
-
ژماری گیانلەدەستداوانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئێران گەیشتە دوانزە کەس
شوبات 24, 2020 12:21وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و فێرکاریی پزشکیی ئێران ڕایگەیاند، ژماری گیانلەدەستداوانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئێران زیادی کرد.