بەرزبوونەوەی سەتی 86 ی بودجەی جەنگی و بەرگریی تورکیا لە 10 ساڵی رابردوودا
https://kurdish.sahartv.ir/tv/تورکیا-i389789-بەرزبوونەوەی_سەتی_86_ی_بودجەی_جەنگی_و_بەرگریی_تورکیا_لە_10_ساڵی_رابردوودا
لە 10 ساڵی رابردوودا جیا لە خەرج و بەرجی بەرگری و ئاسایشیی سەرچاوەگرتوو لە شەڕی دژی پەکەکە ، پرۆژەکانی بواری پیشە سازیی بەرگری ، گرێبەستی کڕینی چەکوچۆڵ و پەلامار و ھێرشە سەربازیەکانی دەرەوەی سنوور تێچووی قورسی بۆ حکومەتی تورکیا ھەبووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2020 15:02 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی سەتی 86 ی بودجەی جەنگی و بەرگریی تورکیا لە 10 ساڵی رابردوودا

لە 10 ساڵی رابردوودا جیا لە خەرج و بەرجی بەرگری و ئاسایشیی سەرچاوەگرتوو لە شەڕی دژی پەکەکە ، پرۆژەکانی بواری پیشە سازیی بەرگری ، گرێبەستی کڕینی چەکوچۆڵ و پەلامار و ھێرشە سەربازیەکانی دەرەوەی سنوور تێچووی قورسی بۆ حکومەتی تورکیا ھەبووە .

لە بارودۆخێک دا کە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و وشک بوونی سەرچاوە دراوی و داراییەکانی بازرگانی و گەشتیاری ، زیانی ئابووریی قورسی لە تورکیاداوە ، ئەم وڵاتە لە بودجەی ساڵی 2021 دا ، رەقەمی باڵای 138 ملیار لیری بۆ بواری بەرگری و ئاسایشیی لەبەچاو گرتووە کە بە لەبەرچاوگرتنی ھەر دۆڵار 8 لیرە ، کەمێک زیاتر لە 17 ملیار دۆڵار دەبێ . 

دابینکردنی رەقەمی 138 ملیار لیرە ، بۆ وڵاتێک کە تووشی کێشەی سیاسی و ئابووریی زۆرە ، زۆر دژوارە و شرۆڤەکارانی ئابووری پێشبینی  ئەوەیان کردووە تورکیا ساڵی 2021 یش تووشی کورتھێنانی بودجە دەبێت . 

نان تیان لە توێژەرانی ئەنستیتۆی لێکۆڵینەوەکانی ئاشتی سوید رایگەیاندووە تورکیا لە ساڵانی رابردوودا ، لە پلەی پازدەھەمی وڵاتانی پڕ خەرجی سەربازی دایە و بەشێک لە بەرزبوونەوەی بودجەی چەند ساڵی رابردووی سەربازیی ئەم وڵاتە دەگەڕێتەوە بۆ پەلامارو شاڵاوە بەرفراوانەکانی بۆسەر باکووری سوریا . 

لە راپۆری ئەم ئەنستیتۆیەدا ھاتووە : بودجەی سەربازیی تورکیا لە 10 ساڵی رابردوودا سەتی 86 زیادی کردووە .