بڕیاری ئێعدامی سێ کەسی دژە شۆڕش جێ بەجێ کرا
بڕیاری لەسێدارەدرانی سێ کەس لە شەڕخوازانی چەکداری دژە شۆڕش بەناوەکانی زانیار و لوقمان مورادی وڕامین حوسێن پەناهی کە بەئەنجامدانی هەوڵی سەربازی و تیرۆریستی لە ڕۆژاوای ئێران، ببوونەمایەی ناهێمنی و داغ لەدڵبوونی ژمارێک خێزان، جێ بەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەری فارس، ئەو بڕیارە پاش ئەنجامگرتنی قۆناخە دادەوانییەکانی دۆسییەکەو بەئامادەبوونی پارێزەری تاوانباران، بەهۆی بەڵگەمەندی ئەندامەتی لە گرووپی تیرۆریستی، شەڕی چەکدارانەو هاوبەشی لە کردەی تیرۆریستی و شەهادەتی ژمارێک لە شارومەندان لەلایەن دیوانی باڵای وڵات پشت ڕاست کرابۆوە.
لە وێنەی کردەکانی زانیار و لوقمان مورادی تیرۆر و شەهادەتی چوار کەس لە شارومەندان لەوان کوڕی ئیمام جومعەی مەریوان بەئامانجی دووبەرەکی نانەوەو ناکۆکییە مەزهەبییەکان بووە.
چالاکی بەقازانجی گرووپی تیرۆریستیی جودایی خواز، کەوتنەگەڵ تیمی تیرۆریستی بەئامانجی بۆمب نانەوەو کردەی تێکدەرانەو تیرۆری شارومەندانی کورد لە ڕۆژی قودسی ساڵی رابردوو، شەڕ وتێکهەڵچوونی چەکدارانە لەگەڵ هێزە سەربازییەکان لە دووی پوشپەڕی١٣٩٦ دا لەوێنەی کردەکانی ڕامین حوسێن پەناهی بووە.
کۆڕوکۆمەڵەکانی دوژمن ومیدیا ڕۆژئاواییەکان وهەروەها برای پەناهی بە شەڕاشویی نانەوەی بەرفراوان ئیدعایان کردووە کە ناوبراو چالاکیکی سیاسی ومەدەنیە ، بەلام دەزگاکانی دادەڤانی وقەزایی ئەمڕۆ وێنە گەلیکیان لەم کەسە تیرۆریستە لە ناو میدیاکاندا بلاو کردەوە کە باس لە چەکدار بوونی وبەشداری ناوبراولەشەڕی چەکداری دەکات.