زنجیرەی ئەستێرەی ژیان - بەشی 6
تشرینی دووهم 14, 2015 11:30 UTC
ئەم زنجیرە درامایە هەوڵی کاربەدەستانی بنکەیێکی سەرەکی فریاگوزاری تاران پیشان دەدات. ئەم بنکەیە لە زەوییەکی بە کرێ گیراودا ساز کراوە و خاوەنی زەوییەکە بەنیازی ئەستاندنەوەیەتی. هەوڵی سەرۆکی بنکەکە لە ئاکام دا دەبێتە هۆی ڕەزامەندی خاوەنی شوێنەکە.
لە هەر بەشێکی ئەم زنجیرە درامایەدا، ئەرکێکی فریاگوزاری زۆر گرینگ وەکوو کەوتنەخوارەوە لە کێو و شاخ، ئاورکەوتنەوە، جەڵتەی دڵ و دەماخ، کارەساتی ئۆتۆمبیل و هتد پیشان دەدرێت.
ئەکتەرەکان: حوسێن مەحجوب، بەهزاد فەراهانی، سورەیا قاسمی، نیما ڕەئیسی، کامران تەفتی، فەریبا موتەخەسێس و ...
کاتی بڵاوبوونەوە : هەموو رۆژێ کاتژمێر 19:00 بە کاتی تاران