ئاب 03, 2022 05:55 UTC

عەقیق، ناوی زنجیرە درامایەکی تەلەفزیۆنیی ئێرانییە لە دەرھێنانی بھڕەنگ تۆفیقی کە لە ١١ بەش دا بڵاو دەبێتەوە. درامای عەقیق چیرۆکێکی ئەویندارانەی ھەیە لە ناخی مێژوودا کە سەعید نیعمەتوڵڵا لە ١١ بەش دا نووسیویەتی.

ئەم درامایە تایبەتی مانگی موحەڕڕەمە. لە کورتەیەکی بەسەرھاتەکەی دا ھاتووە کە: بە پاڕانەوە خوۆک دەکەیت و بە نیازی ڕادەست کردنی؟ ئەمە چ ڕەزامەندیەکە کە دەبێ نیوەڕۆی عاشورا لە عەقیق و خوێنی کوڕەکەم چاوپۆشی بکەم؟ ئەمە ڕەزامەندیی کامە مەڵبەندە؟ ئەمە ئەو ڕەزامەندییەیە کە تۆ دەتەوێ.

ئەکتەرەکانی ئەم درامایە بریتین لە : شەبنەم موقەددەمی،عەلیڕەزا ئارا، نەسیم ئەدەبی، بیهزاد فەراهانی، داریوش سەلیمی، نیدا عەقیقی، کەریم ئەمینی، جەمال فۆئادیان، فەردین شا حسەینی، مەجید ڕەحمەتی و بە بەشداریی ھیدایەت هاشمی و بە ھونەرمەندیی نادر فەلاح.

کاتی بڵاوبوونەوە :

23:15 بە کاتی تاران

21:45 بە کاتی هەولێر

سەرپەیڤ