ئادار 19, 2023 08:07 UTC

درامای "زارا" یەکەم درامای ئەڤینداری کوردییە کە لە رۆمانەکەی محەمەد قازی نووسەری ناودار وەرگیراوە . ستافی بەرهەمهێنەری ئەو درامایە 70 کەسن و زۆربەی ئەکتەرەکانیشی خەڵکی ناوچەی سنەن ، ئەوین ڕەحمانی پێشکەشکاری بەنێوبانگی هەرێمی کوردستانیش لە دەورگێڕە سەرەکییەکانە ، بەسەرهاتی دراماکە وەکوو چیرۆکی لەیلی و مەجنون و شیرین و فەرهاد ، عاشقانەیە . زارا کچە دەوڵەمەندێکە کە باوکی بازرگانە و دەچێتە گوندێک و لەوێ کوڕە شوانێک عاشقی دەبێ و لەپاشان بەسەرهاتێکی تاڵی دڵداری ڕوو دەدات.

سەرپەیڤ