حوزه‌یران 23, 2023 20:30 UTC

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون کۆبووەوەو،چەند رێنمایی و رێکارێکی نوێی بۆ بەرەنگار بوونەوەی نەخۆشییەکە دەرکرد.

ماڵپەڕی ڕۆژنیوز لەم بارەیەوە نووسیویەتی:وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەھۆی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربانەوە، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون، سێھەمین کۆبوونەوەی ھاوبەشی خۆی ئەنجامداوە و بڕیاردرا بە تەرخانکردنی دوو ملیار و ٧٧١ ملیۆن دینار بۆ ئەنجامدانی ھەڵمەتەکانی خۆپارێزی لە پەتا کە.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاماژەی بەوەشکرد، رێکاری توند لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بەرامبەر قەسابخانەکان دەگیرێتەبەر، بۆ ئەوەی بە ھیچ شێوەیەک رێگە بە سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی قەسابخانەکان نەدرێت و ھاتوچۆی ئاژەڵ سنووردار دەکرێت.

لە رۆژانی جەژنی قورباندا قەسابخانەکان کراوە دەبن بۆ ئاسانکاری و پشکنینی ئاژەڵەکان پێش سەربڕین و دوای سەربڕین.

سەرپەیڤ