شێدارکردنی پێست بە شێوەیەکی سرووشتی - بەشی دووەم
شێدارکردنی پێست بە شێوەیەکی سرووشتی (بە عەرەبی: ترطيب بشرتك بشكل طبيعي، بە ئینگلیزی: Moisturizing your skin naturally)، هەمووان پێویستمان بە شیدارکەرەوەیەکی گونجاو هەیە بۆ پارێزگاریکردن لە پێستمان چونکە پێستت کاتێک وشک دەبێتەوە دەتوانێت مات و پیر دەربکەوێت، بۆیە زۆر گرنگە پێستت بە شێدار و تەندرووست بمێنێتەوە، خۆشبەختانە چەندین ڕێگە هەیە بۆ شێدارکردنی پێستت.
ئەو کەسانەی پێستیان وشکە تەنها ئەو کەسانە نین کە تووشی وشکبوونەوە دەبن و پێویستیان بە شێدارکەرەوە هەیە بەڵکو ئەو کەسانەش کە پێستیان ئاسایی و تێکەڵە و چەورە پێویستیان بە شێدارکردنەوە هەیە. شێدارکەرەوە پێویستە بۆ جوانی پێست لە هەموو وەرزێکدا، هەروەها بەکارهێنانی شێدارکەرەوە بە شێوەیەکی ڕۆژانە دەتوانێت بریقەیەکی تەندرووست بە پێستت بدات و شێدارییەکی قووڵ پێشکەش بە پێستت بکات. هەروەها گۆڕانی وەرزی و گۆڕانی کەش و هەوا و تیشکی سەروو بنەوشەیی لە خۆرەوە زیان بە پێست دەگەیەنێت و لەڕادەبەدەر پێست وشک دەکاتەوە ئەم وشکبوونەوەیە دەبێتە هۆی هەڵدانی پێست و خوران و درووستبوونی چرچی و کێشەی جۆراوجۆری تری پێست.
سێیەم/ بەکارهێنانی جێڵی ئالۆڤێرا
دەتوانرێت جێڵی ئالۆفێرا بەکاربهێنرێت بۆ ماساجکردن و پاک کردنەوەی پێست و ڕوخسار لە میکرۆب و بەکتریا و پیسی، مەساجکردن و شیدارکردنەوەی پێست بە جێلێ ئالۆڤێرا بەم ڕیگایانە دەبێت:
١- بەشی دەرەوەی گەڵاکە لێبکەرەوە و ئەو لقەی ناوەوەی کە جێڵەکە دەردەدات لاببە.
٢- ئەو جێڵە دەربهێنە و دڵنیابە لە جوان وردکردنی و بە زووترین کات بەکاریبهێنە و مەیهێڵەرەوە.
٣- با بە پێستەوە بمێنێتەوە بۆ ماوەی ١٠-١٢ خولەک تا وشک دەبێتەوە و پاشان بە ئاوی گەرم بیشۆ.
هەروەها دەتوانیت جێڵی ئالۆڤێرا لەناو دەفرێکی هەواگۆڕکێدا لەناو سەلاجەدا بۆ چەند ڕۆژێک هەڵبگریت. دەتوانیت ماسکی دەموچاو درووست بکەیت بە تێکەڵکردنی جێڵی ئالۆڤێرا لەگەڵ ئاوی گوڵ و هەنگوین و میوە، وەکو کانتالۆپ، خەڵوزی هەنگوین بۆ چارەسەرکردنی وشکی پێست. هەروەها جێڵی ئالۆڤێرا مادەی خۆراکی زۆری تێدایە وەک ڤیتامین E و ڤیتامین A کە زۆر باشن بۆ پێست. هەروەها ستیرۆیدی ڕووەکی تێدایە کە تایبەتمەندی دژە هەوکردنیان هەیە. ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ نەهێشتنی هەستی خوران کە لەگەڵ وشکبوونەوەی پێستدا درووست دەبێت.
چوارەم/ بەکارهێنانی شیر یان شیری زەیتوون
ماساجکردن و شێدارکردنەوەی پێست بە شیر بە چەند هەنگاوێک دەبێت:
١- بە وشکی بیدە لەو شوێنەی کە دەتەوێت مەساجی بۆ بکەیت یان شێداری بکەیتەوە.
٢- بۆ ماوەی ١٠-١٥ خولەک لەسەری بیهێڵەرەوە و دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.
پێستی وشک و مات بەڕاستی دەتوانێت وا لە تۆ بکات کە زۆر خەمبار یان بێهێز دەرکەویت، بەڵام چارەسەرەکەی زۆر ئاسانە ئەویش بە بەکارهێنانی شیر و شیری زەیتوون ڕێگەی دەربازبوونت دەدۆزیتەوە چونکە دوو بەرهەمن کە کاریگەرن بۆ شێدارکردنی هەموو جۆرەکانی پێست. بە خێرایی دەچنە ناو کونیلەکانی پێستەوە سەرەڕای ئەوەش دەتوانن یارمەتیدەر بن لە دوورخستنەوەی چرچ و لۆچی.
پێنجەم/ بەکارهێنانی ئەڤۆگادۆ وەک شێدارکەرەوە
بەکارهێنانی ئەڤۆگادۆ وەک شیدارکەرەوە سوودێکی زۆری بۆ پێست هەیە و پێست ناسک و جوان و ڕەونەقدار ئەکات، شێدارکردنەوەی پێست بە ئەڤۆگادۆ بەم هەنگاوانە دەبێت:
١-ئەڤۆگادۆکە ببڕە و ئەو چەورییەی کە لە ناویدا هەیە دەربهێنە.
٢- بە نەرمی وردی بکە بۆ ئەوەی هیچ گرێیەک نەمێنێت.
٣- ئەمەش لەو شوێنە بدە کە دەتەوێت شێداری بکەیتەوە و با نزیکەی ١٠ خولەک دابنیشێت.٤- بە ئاوی گەرم بیشۆ.
ئەڤۆگادۆ بڕێکی زۆر مادەی خۆراکی و ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە وەکو ترشە چەوریەکان، کارۆتینۆیدسی، ڤیتامین سی، و ڤیتامین E. ئەمانە خۆراک دەدەن بە پێستت و هەروەها دەیپارێزن لە زیانەکانی ڕادیکاڵە ئازادەکان. ڤیتامین سی یارمەتی درووستکردنی کۆلاجین و ئیلاستین دەدات پێستت بە توندی و گەنج دەردەکەوێت. هەروەها دەتوانیت ماسکی میوە لەگەڵ پڕتەقاڵ، لیمۆ، کیوی، پاپایا، سێو، ترێ، هەنار، هەنجیر، قەیسی، کەرەوز، گوێزی هیندی، یان جۆرەها توو بەکاربهێنیت، وەک قڕنابیت، بلوبێری، کاڵەک، شووتی، ڕەشکە. ئەمانە دەتوانن خۆراک بدەن بە پێست و درەوشاوەیی سرووشتی پێببەخشن.