ئادار 23, 2019 10:33
کوردەکان هەر لە کۆنەوە هاوڕێ لەگەڵ ڕێو ڕەسمێکی یەکجار زۆر نەورۆزیان کردووە بە جەژن. یەکێ لە وان ڕەێوڕەسمی کۆسەگەردی یە کە لە گوندەکانی کوردستان دا باوە، لە ڕاستی دا کەسێک لە دوایین ڕۆژانی پێش لە جەژنی نەورۆز بە جلو بەرگی وەک کۆسە کە دەبێتە هۆی شادی و پێکەنینی خەڵکی لە کووچە و کۆڵانەکان دا دەگەرێ و بە قسەی سەرنجڕاکێش خەڵکی لە بوونی خۆی ئاگادار دەکاتەوە.