ئادار 20, 2016 15:32 Asia/Tehran

سه‌رۆک کۆماری ئێران: ساڵی1395، ساڵی هیواو هه‌وڵدانه‌

حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی هه‌تاوی وێڕای پیرۆزبایی له‌ گشت گه‌لی ئێران و هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان که‌ نه‌ورۆز ده‌که‌نه‌ جێژن، وتی؛ ساڵێک که‌ تێپه‌ڕی ، ساڵێکی پڕله‌شانازی، بیره‌وه‌رییه‌ هه‌تاهه‌تاییه‌کان و سه‌رکه‌وتنه‌ مه‌زنه‌کان، سه‌رکه‌وتن له‌به‌رامبه‌ر زلهێزان و ساڵی هه‌موار کردنی بواره‌کان بۆ گه‌شه‌و پشکووتن و پێشکه‌وتنی گه‌لی ئێران له‌گشت بواره‌کاندا بوو.

سەرپەیڤ