ئاب 20, 2016 11:07 Asia/Tehran
  • حەسەنی یەزدانی
    حەسەنی یەزدانی

حەسەنی یەزدانی نوێنەری کێشی٧٤کیلۆگرامی تیمی نیشتمانیی زۆرانی ئازادی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی ڕییۆ٢٠١٦ی بەسەرکەوتن لەدوایاریدا، بوو بە پاڵەوان.

بە پێی ڕاپۆری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی فارس، لە درێژەی پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی یارییەکانی ئۆلەمیپکی٢٠١٦ی رییۆ، حەسەنی یەزدانی لە کێشی٧٤کیلۆگرام بە سەرکەوتن لە یاری فیناڵدا لەبەرامبەر زۆرانبازی ڕووسی پاش ١٦ساڵ، زۆرانی ئازادی کردە خاوەن میدالیای ئۆلەمپیک.

بە پێی ئەو ڕاپۆرە، حەسەنی یەزدانی زۆرانبازی کێشی٧٤ کیلۆگرامی ئێران، پاش پشوودان لە خولی یەکەم، لە خولی دووهەمدا لە کەمتر لە دوو خولەکدا بەئەنجامی حەوت لەسەر سفر ، زۆرانبازی نوێنەری زۆرانی ئازادی هائیتی بردەوە.

ناوبراو لە خولی دواتریشدا بە ئەنجامی دە  بە سفر، لە سونەر دەمیرتاشی تورکی بردەوەو ڕێی بڕدە خولی پێش فیناڵ.

یەزدانی لەو قۆناخەشدا بەئەنجامی دە لەسەر سفر ، لە یەک خولەک و ٤٣ چرکەدا توانی یوسر بایفی قەزاقستانی بباتەوەو ببێتە پاڵەوانی ئەو یارییە.

نوێنەری وڵاتەکەمان بۆ دەس خستنی میدالیای زێڕ لەگەڵ ئەنوەر گدویێفی ڕووسی کەوتە ململانێ کە بەئەنجامی شەش لەسەر شەش ، توانی سەربکەوێ و بوو بە پاڵەوان هەتا زۆرنی ئازاد پاش ١٦ساڵ لە ئۆلەمپیل ببێتە خاوەن میدالیای زێڕ.

پێشتر و لەساڵی٢٠٠٠ دا عەلیڕەزا دەبیر توانیبووی دوامیدالیای زێڕی ئۆلەمپیکی سیدنی بەدەست بێنێ.

لەو یارییانەدا چەندین جار یاری نێوان زۆرانبازی ئێرانی و ڕووسی لەبەر دەرمان کردنی زۆرانبازی ڕووسی ڕاگیردرا و لە سێ خولەکی سەرەتاییدا سێ جار پزیشکان زامی سەری گدویێفیان دەرمان کرد هەتا ئەو زۆرانبازە چەندین جاربگەڕێتەوە شوێنی پشوودانی.

میدالیای بڕۆنزی ئەو کێشەش بەخشرا بە جبرەئیل حەسەنۆف لە ئازەربایجان و سونەر دەمیرتاش لە تورکیاوە.

سەرپەیڤ