May 11, 2021 18:15 Asia/Tehran

فڕۆکەکانی ڕژێمی زایونی جارێکی تر ناوچەگەلێکی باکووری غەززەیان کردە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی قودس پرێس، فڕۆکەشەرکەرەکانی ڕژێمی زایونی ئەمڕۆ سێ شەممە نشینگەکانی فەلەستینییەکانیان لە باکووری غەززە بوردومان کرد.

وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایونی بانگەشەی کرد کە فڕۆکە شەڕکەرە بۆمب ھاوێژەکانی ئیسرائیل زیاتر لە ١٣٠ بنکەی خۆڕاگرییان لە غەززەدا بوردومان کردووە، بەڵام سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاندووە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی زایونی دوو بینای مەدەنییان لە ڕۆژئاوای غەززەو تاوەرێکی مەدەنیی حەوت قاتیشیان بوردومان کردووە کە لە ئەنجامی دا چوار شارومەندی فەلەستینی شەھید بوونە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەی شەھیدانی دەست درێژکارییەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ ی سوپای ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە بە ٢٤ شەھید لەوانە ٩ منداڵ و ژمارەی بریندارانیش بە ١٠٣ کەس گەییشتووە.

 

سەرپەیڤ