دەرفەتی دەنگدان هەتا کاتژمێر هەشتی شەو درێژکرایەوە
لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆی ئێران کاتی وەرگرتنی دەنگ لە دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی و پێنجەمین خولی ئەنجومەنی ئیسلامی شار و گوند هەتا کاتژمێر بیست درێژکرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس سەقامگرتوو لە بنکەی هەڵبژاردنی وڵات، لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆی ئێران کاتی وەرگرتنی دەنگ لە دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و پێنجەمین خولی ئەنجومەنی ئیسلامی شارو گوند هەتا کاتژمێر بیست درێژکرایەوە .
دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ، پێنجەمین خولی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنەکانی شارو گوندەکان و یەکەمین میاندەورەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە کاتژمێر هەشتی بەیانی ڕۆژی هەینی لە ٦٣ هەزار و ٥٠٠ ناوەندەی دەنگ وەرگرتن لە سەرانسەری ئیران دەستپێکراوە .
هاوکات ئیرانییەکانی دەرەوەی وڵاتیش لەبەردەم سندووقەکانی دەنگ وەرگرتنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی لەواڵاتە جۆر بە جۆرەکان دا ئامادە بوون ،هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران لە ١٠٢ وڵات و ٣١٠ ناوەندی دەنگ وەگرتن بەڕێوە چووە .