هەڵبژاردنی ئێران کەوتە بەر سەرنجی میدیاکانی جیهان
میدیاکانی ڕووسی بەشداری جەماوەر لە هەڵبژاردنی دوازدەهەمین خولی سەرۆک کۆمارەتی ئێران لە ناوخۆ و هاوکات لە 102 وڵاتی جیهانی بە چاوەڕوان نەکراو وەسف کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئیتارتاس و رویا سگودنیا دوو هەواڵدەریی سەرەکیی ڕوسیا لە دەستپێکی دەنگ وەرگرتنی ڕۆژی هەینی هەتا کۆتاییەکەی چەند ڕاپۆرت سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی و بنکەکانی دەنگ وەرگرتن لە وڵاتانی دیکە بڵاو کردەوە.
ئیتارتاس نووسی : ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک لە هەڵبژاردن بە تەواوی ئاشکرایە و لە زۆرێک لە بنکەکان خەڵک لە سەفی دوورودرێژدا ڕاوەستابوون .
سکرتێری ئەنجومەنی ئیسلامی بەریتانیاش ئامادەبوونی بەربڵاوی ئێرانییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارییان بە نیشانەی هاوپشتی نەتەوە لە ئێران زانی و وتی : تەنیا یەک ئێرانی بۆ داهاتووی وڵاتەکەی بڕیار دەدات .
مریەم مورادی ، سکرتێری ئەنجومەنی ئیسلامی بەریتانیا شەوی هەینی بە ئاماژەدان بە بەشداریی ژومارێکی زۆر لە خەڵکی ئێران لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری وتیشی : ئەم ئامادەبوونە بێ وێنەیە نیشانەی هاوپشتی و داکۆکی لە مافی گەلە .
موشاهد حسێن ڕەشید سەروکی کۆمیسیونی کاروباری بەرەڤانی و ئەندامی باڵای کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی سنای پاکستانیش ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا وتی : پەرەپێدان و بەهێزکردنی پێوەندی دۆستانەی نێوان ئێران و پاکستان لە خولی دووهەمی دەوڵەتی حەسەن ڕوحانی چاوەڕوان دەکرێت.
هەروەها کەناڵی هەواڵی ئاسیا سەر بە سەنگاپوور نووسی : ئێرانییەکان دوێنێ هەینی لە ڕکابەری چڕوپڕی نێوان حەسەن ڕوحانی و سەید ئیبراهیم ڕەئیسی کە دەتوانێ دەرفەتێک بۆ چاکساری ئابووری و کۆمەڵایەتی و پەرەی هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ جیهان بێت، چوونە بەردەم سندووقەکانی دەنگدان .
ڕۆژنامەی نیۆ ستریت تایمزی مالیزیش بە بڵاو کردنەوەی هەواڵی هەڵبژاردنەکانی ئێران، زۆرتر هەواڵەکانی هاوپێوەند بە هەڵبژاردنی ئێرانییەکانی گواستەوە.
کەناڵی هەواڵی ئەی بی سی ی ئوسترالیاش لە هەواڵێک دا وێڕای گواستنەوەی هەواڵی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران، نووسی : حەسەن روحانی بەرەوڕووی گرفتگەلێک بووەوە لەبەرامبەر خەنیمەسەرەکییەکەی واتە ئیبراهیم رەئیسی .
هەواڵدەریی ڕەسمی فیلیپین پناش یەکێکی تر لە میدیاکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بوو کە هەواڵەکانی هاوپێوەندی لە هەڵبژاردنی ئێرانی گواستەوە.