ئاب 12, 2017 11:44 Asia/Tehran
  • تیا چوونیی ١٣ کەس بە هۆی لاڤاو لە باکووری ئێران

سەرۆکی ڕێکخراوی بەڕێوە بەرایەتیی قەیرانی ئێران باسی لە ت یا چوونیی ١٣ کەس بە هۆی هەستانیی لافاو لە ستانەکانیی گۆڵستان ، خۆراسانی ڕەزەوی و خۆراسانی باکووری کرد .

 " ئیسماعیل نەجار" سەرۆکی ڕێکخراوی بەرێوە بەرایەتی قەیرانی ئێران  ڕۆژی شەممە لە وتوێژ لەگەڵ  ئیسنا وتی: هەشت کەس لە خۆراسانیی ڕەزەوی (باکووری ڕۆژهەڵات) ، چوار کەس لە گۆڵستان(باکووری ئێران) و یەک کەس لە خۆراسانیی باکۆۆری (باکووری رۆژهەڵات) ڕۆژی هەینی  بە هۆی هەستانیی لافاو، گیانی خۆیان لە دەست داوە .

 نەججار بەڕاشکاوی وتی:  دوو کەسیش لە گوندیی شیرین ئاوای عەلی ئاوای کەتوول لە ستانی گۆڵستان بزر بوونە کە هەڵمەتی سەراسۆکردن بە مەبەستیی ڕزگاری  ئەوان هەر وا درێژەی هەیە . ئەو وتیشی : ئەم لافاوە زەرەرەو زیانیی داوە لە دامەزراوەکان و جاددەکانی پێوەندیی دەر و تا بە ئێستا یارمەتیمان داوە بە نزیک ٤٠٠ کەس  .

 بە وتەی " محەممەد مەقدوری" جێگریی هەماهەنگیی کارو باری ئاوەدانکاریی ئۆستانداریی خۆراسانی ڕەزەوی، ئیحتماڵیی زۆرتر بوونەوەی ژمارەی کوژراوانی لافاویی ئێواڕەی هەینی لەم ستانە دا لە ئارا دایە.

هەستانیی لافاو لە ستانی گیلان لە باکووری ئێران یش بووە بە هۆی زەرە وزیان کەوتن لە ژمارێک لە گوندەکانی ئەم ستانە .

 فریاگوزارانیی مانگی سوری ستانی سیمنان(ڕۆژهەڵاتی ستانی تاران) یش ١٥٠ گەشتیار کە بە ترۆمبیل لە قوور و چڵپاوی لافاوی شارستانی شاهروود دا ڕۆچوو بوون ، ڕزگار کردووە .

بارینیی تووندی باران لە ستانەکانی گۆڵستان، گیلان، خۆراسانیی ڕەزەوی، خۆراسانیی باکووری و سێمنان لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەستپێکراوە و تا رۆژی ڕابردوو (هەینی) درێژەی بووە .

سەرپەیڤ