ئاب 13, 2017 15:02 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر جەعفەری : شۆڕشی ئیسلامیی ئێران مایەی سەربەرزیی جیهانە

سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی : لایەنگری لە شۆڕشی ئیسلامی شانازییەکە بۆ بیرئازادانی جیهان و شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیش مایەی سەربەرزییە بۆ جیهان.

سەرلەشکر موحەممەد عەلی جەعفەری سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ، ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێ و ڕەسمی ڕێزنان لە شەهید موحسین حوجەجی پارێزەری گڵکۆ پیرۆزەکان لە نەجەف ئابادی ئەسفەهان لە ناوەندی ئێران وتیشی: جیهان لە بارەی چۆنیەتیی ڕاوەستان و پتەوبوونی ئێران سەرباری ئەو هەموو گەمارۆو بایکۆت و دوژمنایەتییانەی لەگەڵی دا دەکرێت، سەری سوڕ ماوە، چونکو کلتووری لەخۆبردوویی و شەهادەت هەرچەشنە هەڕەشەو گوڕەشەیەک دادەمرکێنێتەوەو بۆ خودی دوژمنانی دەگەڕێنێتەوە.

سەرلەشکر موحەممەد عەلی جەعفەری سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ئامانج لە پێکهاتنی تاقمە تەکفیرییەکانی بەربەرەکانێی دژی شۆڕشی ئیسلامی زانی و وتیشی: وریایی و لە سەر هەست بوونی زانایانی عێراق و پاڵپشتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆڵی داعش لە عێراقی کاڵ کردەوە.

سەرلەشکر موحەممەد عەلی جەعفەری سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، بە دەربڕینی ئەمەی کە لە داهاتووی نزیکدا هیچ شارێک لە عێراق دا لەژێر ڕکێفی داعش دا نامێنێتەوە، وتیشی: ئەو ئامادە بوونەی کە ئەمڕۆ لە نێو جەماوەری ناوچەکەدا هەیە بۆ لایەنگری لە سووریاو عێراق، بووەتە هۆی یەکانگیر بوونێکی نێوخۆیی دەگمەن.

سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، تاقمی تیرۆریستیی تەکفیریی داعشی وەک هێزی هێڵی پێشەوەی بەرەکانی شەڕی ڕژێمی زایونی ناساندو پێی داگرت: خەباتی ئێران دژی تاقمە تەکفیری و تیرۆریستییەکان پێکدادانێکە کە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە ناوچەکە لە نێوان بەرەی شۆڕشی ئیسلامی و بەرەی ناحەق دا سەری هەڵداوەو دیارە ئەمەش بەستێن خۆشکەری ڕزگار کرانی قودسی پیرۆزە واتە هەر ئەو بەڤێنەی کە ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران داویەتی.