ئه‌یلوول 11, 2017 21:04 Asia/Tehran
  • زەریف : ئێران نەیارە لەگەڵ هەرچەشنە هەڕەشە لەدژی دراوسێکانی

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: تاران لەگەڵ هەرچەشنە زەخت وگوشار وهەڕەشە لەدژی دراوسێکانی لەلایەن هەرکەسێکەوە کە بێت ، نەیارە.

محەممەد جەوادی زەریف ، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دوشەممە لەدیدارلەگەڵ " عەلی بن ئەحمەد عەلی ئەلسلیتی" باڵوێزی قەتەر لە تاران ، سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی بە ڕوون وشەفاف زانی وپیداگری کرد: مەسەلەی ناوچە دەبێ لە ڕیگەی وتووێژەوە چارەسەر بکریت/. وەزیری دەرەوەی ئێران  وباڵوێزی قەتەر لە تاران هەروەها لەم دیدارە ، لەبارەی پەرەی پێوەندی دوو لایەنە بەتایبەت لە بەشەکانی ئابووری وتیجاری وتووێژیان کرد. باڵوێزی قەتەر لەتاران بیست وشەشی ئۆتی ڕابردوو گەڕایەوە بۆ ئێران وچالاکی خۆی لە تاران دەسپێکرد. لە وتووێژی تەلەفونی بیست وسێی ئۆتی ڕابردوو " محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران و" محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی" وەزیری دەرەوەی قەتەر، هاوتای قەتەری زەریف هەواڵی لە گەڕانەوەی باڵوێزی قەتەر بۆ تاران دابوو. قەتەر لە ژانێڤەری ساڵی دووهەزاروشازدە ودوابەدوای پەلاماری گوماناوی بۆ سەر باڵوێزخانەی عەرەبستان لە تاران وکونسوڵگەری ئەم وڵاتە لە مەشهەد ، باڵوێزەکەی لە تاران بۆ دۆحە بانگ کردبوو.