تشرینی دووه‌م 04, 2017 10:05 Asia/Tehran
  • ڕۆژی نیشتیمانیی خەباتی دژی ئیستیکباری جیهانی

ئەمڕۆ شەممە سێزدەی خەزەڵوەر(چواری نۆڤمبەری٢٠١٧) ڕۆژی نیشتمانیی" خەباتی دژی ئیستیکباری جیهانی " یە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران.

سی و هەشت ساڵ لەوەپێش لەوەها ڕۆژێکدا (١٣ی گەڵاڕێزانی١٣٥٨ی هەتاوی-چواری نۆڤمبەری١٩٧٩) خوێندکارانی ئێرانی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە پیلانگێڕیی جۆربەجۆری ئەمریکا لەدژ شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، دەستیان داگرت بەسەر ناوەندیی سیخوڕیی(باڵوێزخانە)ی ئەمریکا لە تاران .

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی١٣ی گەڵاڕێزان لە شاری سنه

خەڵکی ئێرانی ئیسلامی هەموو ساڵێک وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی ئەو رۆژە لە ڕێپێوانێکی سەرانسەری و پڕشۆردا، یەکگرتوویی نیشتمانی و یەکڕیزیی ئیسلامیی خۆیان پێشان دەدەن و پەیامی شۆڕشی ئیسلامی واتە "سەربەخۆیی، ئازادی، کۆماری ئیسلامی" و دوژمنایەتی کردنی ئیستکبار، هاوار دەکەن.

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی١٣ی گەڵاڕێزان لە شاری سنه

١٣ی گەڵاڕێزان، بیرهێنەرەوەی سێ ڕووداوی گرینگ لەسێ قۆناخی هەستیاری مێژووی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.

ئەو سێ ڕووداوە گرینگە، واتە"ساڵڕۆژی دوورخرانەوەی حەزرەتی ئیمام خومەینی(ڕە) بۆ تورکیا(١٣ی گەڵاڕێزانی ساڵی١٣٤٣ی هەتاوی-چواری نۆڤمبەری١٩٦٤)" ، "کوشت وبڕی قوتابیان لەلایەن رژیمی پەهلەوی(١٣ی گەڵاڕێزانی١٣٥٧ی هەتاوی-چواری نۆڤمبەری١٩٧٨-ڕۆژی قوتابی) " و "بزاڤی شۆڕشگێڕیی دەسبەسەرداگرتنی ناوەندی سیخوڕیی ئەمریکا لەتاران لەلایەن خوێندکارانی پەیڕەوی هێڵی ئیمام خومەینی(ڕە)-دامەزرێنەری کەبیری کۆماری ئیسلامیی ئێران"، هەرکامەیان خاڵێکی وەرچەرخانە لەڕەوتی دوژمنایەتی کردنی ئیستکبار لەلایەن گەلی ئێرانەوە.

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی١٣ی گەڵاڕێزان لە زیاتر لە هەزار شاری ئێران

گەلی ئێران جگە لە پاراستن و درێژەدان بەڕوحیەی دوژمنیی کردنی ئیستکبار، ئەمساڵ بەئامادەبوونی بەرفراوان لە ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی١٣ی گەڵاڕێزان وەڵامێک دەداتەوە بە لێدوانی پڕووپووچی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و سووکێتی کردنی بە گەلی ئێران.

هەواڵی بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی١٣ی گەڵاڕێزانی ئەمساڵ لەلایەن زیاتر لە سێ هەزار و ٥٠٠پەیامنێر و وێنەگر بڵاو کرێتەوە. لە دراوسێتی ناوەندی سیخوڕیی پێشووی ئەمریکا لەتارانیش لەلایەن١١٠ پەیامنێر و وێنەگرانی دەرەوەیی و ٥٠٠ پەیامنێر و وێنەگری ئێرانی، هەواڵی ئەو ڕێوڕەسمە لەتاران بڵاو دەکەنەوە.
زیاتر لە یانزە کەناڵ لەوان سێ کەناڵی ئەمریکیش ڕێوڕەسمی١٣ی گەڵاڕێزان بەشێوەی ڕاستەوخۆ بڵاو دەکەنەوە.

 

سەرپەیڤ