تشرینی دووه‌م 13, 2017 10:33 Asia/Tehran
  • هەڵکشانی ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزە لە ئێران دا_ نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان سەرەخۆشیی خۆی ڕاگەیاند

ژمارەی کوژراوان و بریندارانی بوومەلەرزەکەی ڕۆژئاوای ئێران هەتاکوو ئێستا بۆ 328 کوژراوو 3950 بریندار بەرز بووتەوە

بنکەی کۆنترۆڵ کردنی قەیرانی ئێران ڕایگەیاند: بوومەلەرزەکەی شەوی دووشەممەی ڕۆژئاوای ئێران هەتاکوو ئێستا 328 کوژراوو 3950 برینداری لێ کەوتووەتەوە. نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە تاران دا، گیان لە دەست دانی کۆمەڵێک لە شارومەندانی لە ئەنجامی بوومەلەرزە لە دەوڵەت و گەلی ئێران سەرەخۆشی کرد.

گەری لوییس نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە تاران ڕۆژی دووشەممە لە پەیجی تایبەتیی خۆی دا لە توییتێڕ، ئامادە بوونی ئەم ڕێکخراوەیەی بۆ گەیاندنی یارمەتی بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ڕۆژئاوای ئێران ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ