تشرینی دووه‌م 15, 2017 07:51 Asia/Tehran
  •  ڕەتکردنەوەی هەواڵی پێشنیاری یارمەتی ئیمارات بە بوومەلەرزە لێدراوانی ڕۆژئاوای ئێران

وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ، هەواڵی پێوەندی تەلەفوونی پاشمیری ئەبووزەبی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە بارەی پێشنیاری یارمەتی بەبوومەلەرزەلێدراوانی بە ساختە و درۆ زانی.

 " بەهرام قاسمی" شەوی چوار شەممە لە ابرەی هەواڵی بڵاو کراوە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان لە بارەی پێوەندی تەلەفوونی پاشمیری ئەبووزەبی لەگەڵ سەرۆک کۆماری  ئیسلامی ئێران لە بارەی پێشنیاری یارمەتی بە بوومەلەرزە  لێدراوانی رۆژئاوای ئێران وتی: ئەم هەواڵە ساختە و درۆیە و وەها پێوەندیی وپێشنیارێک هەر لەئارادانەبووە.

 بەر ەلوە؛ " محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕێزگرتن لە دەربڕینی هاوخەمیی و پێشنیارەکانی وڵاتانی جۆر بە جۆر بۆ یارمەتی دانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەی ڕۆژئاوای ئێران ڕایگەیاندبوو: ئێران هەر ئێستا توانایی بەڕێوە بەرایەتی قەیرانی بوومەلەرزەکەی هەیە بە کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەکانیی نێو خۆیی .

 کەنالی ئەلعەرەبیە ، ئیدعای کرد بوو : "شیخ محەممەد بن زایئد" پاشمیری ئەبووزەبی لە پێوەندی تەلەفوونی لەگەڵ "حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری  ئێران ، پێشنیاری یارمەتی دراوی بۆ بوومە لەرزە لیدراوانیی رۆژئاوای ئێرانی کردووە .

بوومەلەرزەیەک بە تەوەژمی حەوت و سێ دەهەمی پلەی ڕیختر شەوی دوشەممە ناوچە ڕۆژئاواییەکانی ئێرانی هەژاند.  تا بە ئێستا بە هۆی بوومە لەرزەکە ، ٤٢٣ کەس کوژراون و زیاتر لە حەوت هەزارو هەشتسەدو حەفدە کەس برینداربوونە.