کانونی دوھەم 13, 2018 22:34 Asia/Tehran
  • بروجێردی: ھەڵوێستی بەھێزی جیھانی ئیسلام بووەتە ھۆی دژایەتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەگەڵ گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودس

سەرۆکی ھەشتەمین کۆبوونەوەی لێژنەی ھەمیشەیی فەلەستین بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند : ھەڵوێستی بەھێزی جیھانی ئیسلام بووەتە ھۆی دژایەتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەگەڵ بڕیارەکەی ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە بۆ قودس.

بڕیارنامەی پشتیوانی کردن لە قودس ٢١ی دیسامبەری ٢٠١٧ لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە ١٢٨ دەنگی تەبا و نۆ دەنگی ناتەباو ٣٥ دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا. بە گوێرەی ئەم بڕیارنامەیە، ڕێکخراوەی نەتەوەکان قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی بە فەرمی ناناسێت.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا  شەشەمی دیسامبەری 2017 سەرباری دژایەتییە بەربڵاوە ناوچەیی و جیهانیەکان ڕایگەیاند: بەیتولموقەددەس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی بە فەرمی دەناسێت و داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش کرد کە بەستێن بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ بەیتولموقەددەس خۆش کاتئەم کارەی ترەمپ لەگەڵ کاردانەوەی جیهانی و ئیدانەکرانی لە لایەن وڵاتانی ئیسلامییەوە بەرەوڕوو بووەتەوە.

بێ پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، عەلائەددین بروجیردی سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران و سەرۆکی ھەشتەمین کۆبوونەوەی لێژنەی ھەمیشەیی فەلەستینی سەربە یەکێتیی پەرلەمانەکانی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی لە تاران پێی داگرت: جیھانی ئیسلام دوای بڕیارەکەی ئەم دواییەی دۆناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە قودس بە شێوەیەکی یەکدەست و ھاودەنگ بەرنگاری بوونەوە.

ھەشتەمین کۆبوونەوەی لێژنەی ھەمیشەیی فەلەستینی سەربە یەکێتیی پەرلەمانەکانی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی ئەمڕۆ شەممە لە تاران دا بە سەرۆکایەتیی عەلائەددین بروجیردی سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران دەستی بەکار کرد.

سیانزەھەمین کۆبوونەوەی نێوان پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە ١٦ی ژانویە بە ئامادە بوونی سەرکردەکانی ھەر سێ ھێزەکەی ئێران و ھەروەھا سەرۆکانی پەرلەمانە بەشدارەکان کاری خۆی کۆتایی پێ دێنێ.

نوێنەرانی پەرلەمانەکانی ٤١ وڵات لە ئاسیاو ئەفریقیا لە کۆبوونەوەکەی تاران دا بەشدارن کە داگری ١٢ سەرۆک پەرلەمان و نۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ھەروەھا سەرۆکانی شاندەکانی بەشدارو ھەروەھا نوێنەرگەلێکی سەربە وڵاتی ڕووسیان.

بەیتولموقەددەس کە مزگەوتی ئەقسا یەکەم ڕووگەی موسڵمانانی لە خۆی دا جێ کردووەتەوە، بەشێکی دانەبڕاوەی فەلەستین و یەکێک لەو سێ پیرۆزگە ئیسلامییانە دێتە ئەژمارو لای موسڵمانان جێ و شوێنێکی گرینگ و تایبەتیی هەیە   .

سەرپەیڤ