کوژرانی سێ فەرماندەی داعش لە ئێراق و سووریا
هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی باسی کرد لە کوژرانی سێ فەرماندەری هەڵکەوتەی پێکهاتەی تڕۆڕیستی داعش لە ماوەی سێ هەفتەی ئەم دواییە لە ئێراق و سورویا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیسنا بە گێڕانەوەی لە ئەلنەشرە ، هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند بە دوای پەلاماری هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژی تاقمی تڕۆڕیستی داعش لە ئێراق و سووریا لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوو سێ کەس لە ڕێبەرانی هەڵکەوتەی ئەو تاقمە تڕۆڕیستیە کوژران کە ئەو کوشتنە خەسارێکی قورس بوو بەسەر داعش کردەوەکانی لە بڵاو بوونەوەی زانیاریەکان بوو و بووە هۆی دابەزینی تواناییەکانی تڕۆڕیستان لە گەڵاڵە داڕشتن و جێ بە جێ کرانی ئوپراسیونی تڕۆڕیستی لە سووریا و ئێراق و بە دەر لە دوو وڵات . هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی وتیشی لە پەلاماری ئاسمانیی یەکەمی دیسامبر لە ناوچەی فورات ئەبوو فەیسەل و جێگری ناوبراو ئەبوو قودامەی ئێراقی و 28 نوامبر موستەفا کەماڵ جاسم موحەمەد ئەلزاوی لە فەرماندەرانی داعش لە ئێراق کوژران . لەو پێناوەدا جێگری فەرماندەری هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی دژە داعش سەرەڕای ڕاگەیندرانی سەرکەوتنی سەربازیی بەسەر ئەو تاقمە تڕوڕیستیە وشداری دا سەبارەت بە بوونی تۆڕەکان و بنکەکانی داعش لە ئێراق . ناوبراو وتی پوتانسیەڵی سەربازی ئەرتەشی ئێراق بە ڕادەیەکە کە ئەو ئەرتەشە دەتوانێ درێژە بداتە پێ و شوێن گرتنی بنکەکانی داعش و لەناو بردنیان . بە وتەی ئەو فەرماندە ئەمریکاییە درێژەی لاگری هاوپەیمانی لە هێزەکانی ئێراق لە قوناغی دوای ڕاگەیندرانی سەرکەوتن هەروا ماوەتەوە و هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لە پاڵ ئەرتەشی ئێراق هەموو هەوڵی خۆی بۆ لەناو بردنی پاشماوەی هێزەکانی تڕوڕیستی داعش بەکار دێنێ .