چاوپێکەوتنی سەرۆکی لیژنەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوپەڕی هەوڵی خۆی بۆ کەمکردنی رەنج و کوێرەوەری خەڵکی شەڕ لێدراوی سوریا و یەمەن و ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ گەلی ئەم دوو وڵاتە دەدات .
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر مائورێر سەرۆکی لێژنەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە تاران سەبارەتبە پرسەکانی ناوچە وتووێژی کرد .
سەرۆکی لێژنەی نێونەتەوەیی خاچی سووریش ئیرادە و ورەی ئەو لیژنەیەی بۆ درێژەی وتووێژەکان و هاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە گڕینگترین گرفتی مرۆیی هاوپێوەند بە بوونی قەیرانی مرۆیی لە هەندێ وڵاتی ناوچە لەوان سوریا، یەمەن و ئێراقی بە ئاگاداری وەزیری دەرەوەی ئێران گەیاند .
هەروەها گۆڕانکاری مرۆیی لە سوریا لە نموونەی پێویستی وەدەرنانی خەڵکی ئاسایی ناوچەی شەڕتێکەوتووی غووتەی ڕۆژهەڵاتی و درێژەی ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ دانیشتوانی بەندکراوی ئەو ناوچەیە ، لەم چاوپێکەونە خرایە بەرباس و لێکۆڵینەوە.
پێویستیی ئاگربڕی خێرا لە یەمەن و ناردنی یارمەتی دەرمانی و خۆراکی بۆ خەڵکی ئەو وڵاتە لە تەوەرەکانی باسکراوە لە چاوپێکەوتنی محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و پیتەر مائورێر ی سەرۆکی لێژنەی نێونەتەوەیی خاچی سوور بوو .